“بۆچی لە وڵاتی مندا خوێندن بە زمانی دایکیی م ڕێگە پێنەدراوە !؟”/نادر نقشبە ندی
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : زمان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرینگی مرۆڤه و ڕۆچنه‌ی ده‌رخستنی بیر و بۆچوون و خواسته‌کانییه‌تی، مرۆڤه‌کان به هاوبیری و هاوکاری، کۆشکی شارستانییه‌تی خۆیان بنیات ناوه، له‌م ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ندو له‌نده‌دا زمان ته‌نیا پردی په‌ڕینه‌وه و تاقه ئامرازی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زموون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر کردنی گه‌شه و پێشکه‌وتنیان بووه […]
- ۰۴ اسفند ۱۳۹۷
- کد خبر 80490
- دیدگاه
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : زمان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرینگی مرۆڤه و ڕۆچنه‌ی ده‌رخستنی بیر و بۆچوون و خواسته‌کانییه‌تی، مرۆڤه‌کان به هاوبیری و هاوکاری، کۆشکی شارستانییه‌تی خۆیان بنیات ناوه، له‌م ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ندو له‌نده‌دا زمان ته‌نیا پردی په‌ڕینه‌وه و تاقه ئامرازی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زموون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر کردنی گه‌شه و پێشکه‌وتنیان بووه که وا بوو ده‌توانین بڵێن پێشکه‌وتنی وڵاتان پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به زمانه‌وه هه‌یه. فارس ده‌ڵێ: «همه چیز را همگان دانند» که واته پێویسته هه‌موو مرۆڤه‌کان له پرسه گرینگه‌کانی وڵاته‌که‌یان‌دا به‌شدار بن هه‌تا وه‌کوو بتوانن وڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو پێک‌بهێنن.
له زۆربه‌ی وڵاته فره‌نه‌ته‌وه‌کان‌دا، زیاتر له یه‌ک زمان وه‌ک زمانی فه‌رمی به کار ده‌هێنرێ و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به سه‌ر زمانه‌کانی‌تردا داناسه‌پێ. به واتایه‌کی تر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وه‌ک خاوه‌ن‌ماڵ ده‌بینرێن و نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی به خوای سەرزه وی وه خاوه‌نی هه‌موو شتێک نازانێ، ئاوایه که هه‌مووان ده‌ست له نێو ده‌ست هه‌وڵی پێش خستنی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام مخابن له هێندێ وڵات‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌ک به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا زاڵ ده‌بێ و ئه‌وانی تر له زۆر شت و له هه‌موویان گرینگ‌تر له زمان، بێ‌به‌ش ده‌کرێن. بێ‌به‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له زمانی دایکی، ده‌بێته هۆی بێ‌به‌ش بوونی وڵات له توانا و به‌هره‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و له ئه‌نجام‌دا لاواز بوونی وڵاته‌که؛ چونکه ئه‌و که‌سه‌ی له زمانی دایکی بێ‌به‌ش بکرێ، که‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دا و له شوناسی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه. له نێو چوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییش له نێوچوونی نه‌ته‌وه‌ی به دواوه دێ ئاوایه که هیتله‌ر ده‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نێو ببه‌ن، سه‌ره‌تا زمانه‌که‌یان له نێو ببه‌ن »(داغچی، لاپه‌ڕه‌ی ۱۸۹).
پاساوی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ڕێگەپێ‌نه‌دان به گه‌شه‌کردنی زمانه‌کانی‌تر، پاراستنی یه‌ک‌پارچه‌یی وڵاته و پێیان وایه به پێدانی مافی نه‌ته‌وه‌کانی‌تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وه؛ به‌ڵام کاتێ بارودۆخی ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان‌دا به‌راورد ده‌که‌ین ده‌بینین به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی پاراستووه، له گشت ڕوویه‌که‌وه به‌هێزتر و پێشکه‌وتووترن. سویس، که‌نه‌دا، فه‌نلاند، هوله‌ند، سه‌نگاپوور، بوولیوی، پاراگۆئه، بلژیک، بووسنی، ئیرله‌ند، ئه‌فریقای باشوور و هتد له‌و وڵاتانه‌ن که زیاتر له یه‌ک زمانیان به فه‌رمی داناوه و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانیان له خوێندن و نووسین و چاپه‌مه‌نی و چیتر بێ‌به‌ش نه‌کردووه.
ئێوه ده‌توانن ئه‌م وڵاتانه له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌کوو ئێران به‌راورد بکه‌ن تا بزانن کام هه‌ڵوێست به قازانجی وڵات ده‌شکێته‌وه؟ به‌شداری دانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان یان زاڵ کردنی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان؟
له ماده دووی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ‌دا نووسراوه: هه‌موو که‌سێک به‌بێ له به‌ر چاو گرتنی ڕه‌چه‌ڵه‌ک، ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز، زمان و هتد خاوه‌ن هه‌موو ماف و ئازادییه‌که. له مادده‌ی ۱۵ یاسای بنه‌ڕه‌تی (قانون اساسی) ئێرانیش‌دا ئاماژه به مافی خوێندنی زمانی دایکی له خوێندنگاکان‌دا کراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکوو ئێستا نه‌که‌وتووه‌ته بواری کردارییه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان لێ گێل کردووه.ئەو یاساییە لە ڕەفەکانی پارلمان‌دا تۆزی خەم پۆشاوێیتی.
به‌رنامه‌داڕێژانی په‌روه‌رده‌ی ئێران له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا، به زیاد کردنی دوو وانه‌ی ئازاد له دووتوێی ئه‌ده‌بیاتی فارسی سێ ساڵی ناوه‌ندی‌دا هه‌وڵیان دا دوو دڵۆپ ئاو به سه‌ر دارستانی سووتاوی زمانه نافارسییه‌کان‌دا بڕژێنن. له‌م دوو ساڵه‌دا به‌شێکیان به ناوی «ئه‌ده‌بیاتی بوومی» به کتێبی ئه‌ده‌بیاتی فارسی زیاد کردووه؛ به‌ڵام بۆخۆشیان باش ده‌زانن که ئه‌م ئاگره‌ی پێش‌تر ڕه‌زاشا هه‌ڵیکردووه و ئه‌مان ئاوردوویان خستووه‌ته سه‌ر، به‌م سووکه‌هه‌وڵانه چاره‌سەر ناکرێت.
ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ستمان ئاوه‌ڵا کراوه که زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان فێری منداڵانمان بکه‌ین، ئاخۆ بۆخۆمان توانیومانه له‌م هه‌له که‌م و کورته‌دا، به‌ڵام پڕبایه‌خه‌دا که‌لکی پێویست وه‌ربگرین؟ به‌داخه‌وه وڵامه‌که‌ی ده‌بێ به «نا» بده‌ینه‌وه گرفتی ئێمه له‌م باره‌وه دوولایه‌نه‌یه؛ لایه‌نێکی بۆخۆمان و لایه‌نێکی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده، پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی پێگه‌یاندنی مامۆستاکان بده‌ن و خولی تایبه‌تییان بۆ دابنێن، چه‌ند په‌ڕێکی سپیان خستووه‌ته به‌ر ده‌میان و ده ڵێن لە هه ڵبژاردنی بابەت دا سەربەستن.
به ڕوانینێکی‌تره‌وه، ڕه‌خنه‌که خۆمان ده‌گرێته‌وه که نه‌مانتوانیوه له‌م هه‌له زۆر بچووکه‌شت وه‌ربگرین و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردی نه‌زانینی به‌شێکی زۆر له مامۆستایانی ئه‌ده‌بیاتی فارسی. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، زۆر به‌داخه‌وه هێندێک له مامۆستایان بۆ له مل کردنه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه، بوونه‌ته «که‌وا سووری به‌ر کاروان»یان به وته‌ی فارس: «کاسه‌ی داغ‌تر از آش» و ئه‌م به‌شه‌یش به ئه‌ده‌بی فارسی پڕ ده‌که‌نه‌وه.
جگه له‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مه‌وێ باسی ڕاستییه‌کی گرینگ بکه‌م که پێویسته هه‌موومان ئاگاداری بین. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ورده‌هه‌وڵانه پێویستن، به‌ڵام به‌س نین و مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی دایکییان‌دا زۆر زۆر له‌وه زیاتره. ده‌بێ ئه‌وه بزانین که جێگای شیاو و دروستی ئه‌و کتێبانه نه‌ک پۆلی هه‌فت و هه‌شت و نۆ به‌ڵکوو شه‌ش ساڵی خوێندنی بنه‌ڕه‌تییه (ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی). هه‌ر وا که ده‌زانن هه‌ر مرۆڤێک بۆ فێربوونی زمانه‌که‌ی خۆی، ده‌بێ چوار قۆناغی تێگه‌یشتن، ئاخافتن، خوێندن و نووسین تێپه‌ڕێنێ. منداڵی کورد پێش ئه‌وه‌ی ڕێی خوێندنگه بگرێته به‌ر، له زمانه‌که‌ی خۆی تێده‌گا و به جوانی قسه‌ی پێده‌کا؛ که‌چی له قوتابخانه دا ناچاره فێری خوێندن و نووسین به زمانی فارسی ببێ. ئه‌گه‌ر منداڵی کورد و تورک و به‌لووچ و … له‌گه‌ڵ منداڵی فارس‌دا که تواناکانی تێگه‌یشتن و قسه کردن به زمانه‌که‌ی خۆی، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی به‌ر له چوونه مه‌دره‌سه‌دا تێپه‌ڕاندووه، به‌راورد بکه‌ین، ده‌زانین ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه خۆیان له چ دنیایه‌کی نامۆدا ده‌بییننه‌وه و چه‌نده هه‌ست به لاوازی و که‌م‌وکووڕی ده‌که‌ن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌روون‌ناسان و شاره‌زایانی زانستی په‌روه‌رده. له‌وانه کمۆنیۆس، منداڵ تاکوو دوانزه ساڵان نابێ له زمانی خۆی داببڕدرێ. (داغچی، لاپه‌ڕه‌ی ۱۹۱) گه‌ر وا نه‌بێ به دڵنیایی‌یه‌وه ئه‌و منداڵانه ناتوانن هه‌موو تواناکانی خۆیان ده‌رخه‌ن و به‌م چه‌نه‌ش لاوازبوونی نه‌ته‌وه‌کانی پێک‌هێنه‌ری وڵاتێک، لاوازبوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته‌که‌ی لێ‌ده‌که‌وێته‌وه. به زانینی ئه‌م ڕاستییه ده‌توانین بڵێین خوێندن و نووسین به زمانی کوردی له پاش ته‌مه‌نی دوانزه ساڵان، له ڕاستی‌دا ده‌بێته «هه‌ی هه‌یی دوای گورگ» و «نوشداروی پس از مرگ سهراب»، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستییه تاڵانه، په‌نجه هه‌ڵپێکان کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر ناکا و پێویسته له‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساوه که‌لکی پێویست وه‌ربگرین. هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه، قه‌ڵه‌مبازی به دواوه بێ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به مافه سه رەتایی‌یه‌کانی خۆیان، له‌وانه خوێندن و نووسین به زمانی دایکییان بگه‌ن؛ وه‌ک مامۆستا هێمن ده‌ڵێ: «دوور بنواڕه، دوور بنواڕه، ئاسۆ ڕوونه.»
ئازیزان زمان، بنه‌مای هه‌ره گرینگی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌یه بۆ هه ر میلله‌تێک، له چوارچێوه‌ی «زمان«دایه که که‌لتووری نه‌ته‌وه‌ییت ده‌گۆڕێ، ده‌بووژێته‌وه و گه‌شه ده‌کا، داب‌ونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیت ڕۆحی وەبه‌ر دێتەوە. به گوێره‌ی «زمان»ه که ڕابردووت له ئێستادا به‌دی ده‌که‌ی و گیانێکی نوێی پێ‌ده‌به‌خشی. به هۆی «زمان»ه که خۆت به جیهان و به مێژوو ده‌ناسێنی و ده‌سه‌لمێنی. به‌ڵێ! زمان، هه‌وێنی بوون و مانه‌وه‌ته له ڕه‌وتی مێژوودا.
زمان گرینگ‌تر و پڕبایخ‌تره بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی به درێژایی مێژووی شارستانییه‌ت دڵی که‌لاوڕێژه له تاسه‌ی سه‌رفراز بوون؛ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی هه‌موو ساتێک، چ له سێبەری شه‌وان و چ له به‌ر تیشکی خۆره‌تاوان، تاسه‌ی هه‌ڵمژینی بۆن و به‌رامه‌ی گوڵی سه‌ربه‌ستی له دڵایه.
هه‌روه‌ها که پێش‌تر ئاماژه‌م پێ‌کرد زیاتر له سی وپێنج ساڵه خه‌ڵک، لە چاوەڕوانی به‌ڕێوه بردنی ماددەی۱۵ی یاسای بنە ڕەتی دان ، هەتا ئەم خه‌ونەیان بێته دی، به‌ڵام هه‌ر جار نا جارێ ئه‌م خولیایه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی باڵای فه‌رهه‌نگییه‌وه، وه‌ک مۆته ته‌عبیر ده‌کرێته‌وه نه‌ک وه‌ک «ده‌رفه‌تێک» بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی په‌لکه‌زێڕینه‌ی زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان!
ده‌مێکه خه‌ڵکی کورد له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته به جارێ دڵ‌سارد و هیوابڕاو بوون. ته‌نیا له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان دایه که له قالبی واده و به‌ڵێنییه‌کان، سه‌رله‌نوێ غونچه‌ی هیوا و هومێد له دڵیان‌دا ده‌پشک وێ کە ئای بەڵکوو….
لە سەرەتای خۆ پاڵاوتنی سەرۆککۆماررۆحانی گوێبیستی بەڵیینە کانی بوین بۆ چاکسازی کە بە داخەوە پاش پاڵاوتنی بەڵێنە کانی جێ بەجێ نەکرد سەرۆککۆمار وەک یه‌که‌م که‌سی فه‌رمی وڵات ئەیتوانی ئه‌م تابوویه بشکێنێ و ئه‌م ئه‌رکه بوێرانه ڕاپه‌ڕێنێ و سه‌داقه‌ت و ئه‌مه‌گی خۆی به یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بسه‌لمێنێ؛کە چی وەکوو جاران دەستی بە گوتار دەرمانی کرد، گوێچکە ی خۆیان هاخنی لە ئه‌سڵی ۱۵ که ئیزنی داوه له په‌راوێزی فێر بوون به زمانی فه‌رمی، خوێندن به زمانی دایک هه‌ر له پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌بێ. ئه‌زموونێک که له سه‌رده‌می ڕژیمی پێشووش تاقی کرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا، هیچ شوێنی له سه‌ر گه‌شه‌ی زمانی منداڵ و گه‌نج و لاوه‌کان دا نه،نا ئاکامی ئه‌م خۆ سڵ کردنه‌ی کاربه‌ده‌ستانی باڵا، بۆته هۆی ئه‌وه که ۸۵% حه‌شیمه‌تی گشت شاره‌کان، بێ‌به‌شن له خوێندنه‌وه و نووسین به زمانی دایک.
ئه‌گه‌ر هه‌وڵی نه‌سره‌وتووانی قه‌ڵه‌م له به‌ستێنی شێعر و نووسین نه‌بوایه، ده‌مێک بوو گڵۆله‌ی زمانی کوردی به‌ره‌و لێژی گلۆر ده‌بۆوه.
جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی یۆنسکۆ و هه‌روه‌ها نیهاده‌کانی مه‌ده‌نی، ده‌یان جار وریایی ئه‌وه‌یان داوه که له سه‌رده‌می ئه‌وڕۆدا پارێزگاری له که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان په‌یوه‌سته به ڕێز گرتن له زمانی که‌مینه‌کان، وه‌ک پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان.
خاوه‌ن‌ڕایان به پێی ئه‌زموونه تاقی‌کراوه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو، له سه‌ر ئه‌م ڕایه سوورن که مه‌قووله‌ی زمانی دایک له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه، باش‌ترین ده‌رفه‌ته بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌مارگرژیی بێ‌بنه‌مای نێوان نه‌ته‌وه‌کان، هه‌لێکی گونجاوه بۆ یه‌ک‌ڕیزی و به یه‌که‌وه حاوانه‌وه‌ی گشت نه‌ته‌وه‌کان له به‌ستێنی پێشکه‌وت و سه‌رفرازی‌دا. به‌داخه‌وه که‌ش‌وهه‌وای وڵات به شێوه‌یه‌ک ئاڵۆز بووه که ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی «فه‌رهه‌نگستان» دژبه‌ری زمانی نه‌ته‌وه‌کانن و وه‌ک «هه‌ڕه‌شه» یه‌ک دژ به زمانی فه‌رمی لێکی ده‌ده‌نه‌وه!
هه‌ڵوێستی بێ‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی مه‌زنه‌پیاوانی «فه‌رهه‌نگستانی علووم» زۆر له کارناسانی زمان و فه‌رهه‌نگیان سه‌ر سوڕماو کرد. تۆ بڵێی?!کۆشکی زمانی فارسی سه‌ره‌ڕای هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری و خاوه‌نی مێژووی ئه‌ده‌بی نووسراوه، به گه‌شه‌ی یه‌ک له زمانه‌کانی هاوڕیشه‌ی خۆی درزی تێبکه‌وێ؟!
سه‌رده‌می «سوقڕات»مان دێته‌وه بیر. بریا عیلم و سیاسه‌ت، هیچ کات یه‌ک‌ماڵ نه‌بان. بریا سنوورێکیان تێکه‌وتبا به پانایی هه‌موو وڵات.بەڕێزان خۆمان هه وڵی خۆمان ئەدەین ،زمانی ئیمە ناسنامەی ئیمەیە،
زمانی زگماکی، شیری حه‌یات‌به‌خشی دایکه،خوێنی نێو شاده‌ماره‌کانی جه‌سته‌ی نیشتمانه. بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئه‌وین و زمان به‌ری دارێکن؛ دارێک به ناوی ژیان و مان. هیوا دارم بە بەرز ڕاگرتنی زمان وشوناسی نەتەوەیی ژیان ومانی خۆمان مسۆگەر کەین، پارێزەری ڕاستە قینەی فه رهه نگ وزانست وئەدەب وپەروەردەمان بین، بەڕێزان! هه موو ئاگادارین سیاسەتی داپڵوساندنی فەرهه نگیی یانێ ژینۆسایدی فەرهه نگی، هەروەها کە هەموو دەزانین کەسێ زمانی خۆی نەزانی، رابردوو و میژووی خۆی ناناسێتەوە داهاتووی نادیارەوناڕوونە، ناروونیش بن‌دەستی بە دوای خۆیدا دێنێ….
“” ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک پیرۆزبێت🎋””
به همان دلیل که همزبانهای سورانی شما در شمال عراق این حق را از هورامی ها و شبک و باجلان و … سلب کرده اند.