س 18 اردیبهشت 1403 ساعت 17:02

بۆمەرگی دڵتەزێنی لایەنگرانی ژینگەو ژیان/حەبیبوڵڵا و ئارام موستەوفی

بۆمەرگی دڵتەزێنی لایەنگرانی ژینگەو ژیان/حەبیبوڵڵا و ئارام موستەوفی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : چی وەگێڕم؟سینە لانەی دەردەلێرە / هەزار کڵپەی گڕ وئاهی سەردەلێرە / وەرە نەباسی بوون ونەبوونە /چیرۆکی بەڵێنە، جەنگە لێرە تائێستا تەنانەت بۆ تاقەجارێکیش،ڕووبەڕوو نەبوومەهاودەم وهاوقسەی ئەم یارانەی جارانی سرووشت وبڵێسەسوارانی ئێستا [موختارخەندانی،یاسین کەریمی وبیلال ئەمینی]،بەڵام لەسایەی دنیای چابوک وچالاک وخێرای سۆشیال مێدیا،نەک هەرئاگاداری هەوڵ وتەقەللاوچالاکیی بەردەوامی ئەوان بووم بەڵکوو […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : چی وەگێڕم؟سینە لانەی دەردەلێرە / هەزار کڵپەی گڕ وئاهی سەردەلێرە / وەرە نەباسی بوون ونەبوونە /چیرۆکی بەڵێنە، جەنگە لێرە

تائێستا تەنانەت بۆ تاقەجارێکیش،ڕووبەڕوو نەبوومەهاودەم وهاوقسەی ئەم یارانەی جارانی سرووشت وبڵێسەسوارانی ئێستا [موختارخەندانی،یاسین کەریمی وبیلال ئەمینی]،بەڵام لەسایەی دنیای چابوک وچالاک وخێرای سۆشیال مێدیا،نەک هەرئاگاداری هەوڵ وتەقەللاوچالاکیی بەردەوامی ئەوان بووم بەڵکوو بیستوومە ودیتووشمە وبەتەواوەتی هەستم پێکردووە. جائەوچالاکیانە چ بەتاک وچ بەکۆمەڵ بووبن.

جیالەوەش، بەردەوام شانازیم بە هەستی بەرپرسیاریەتی خەڵکی تێگەییشتووی نیشتمانەکەم، بەرانبەر بە خاک وسرووشت کردووەو،لەخانەی خەیاڵی خۆمدا پەسنی ئەوان وئەم ئازیزە کۆچکردووانەم داوە .

بەڵام ئەوەی لە٨ی پووشپەڕدا قەوما،ڕووداوێک بوو بەچەشنێکی جیاواز. بێگومان نەئاگر دیاردەیەکی نەناسراوەونەگڕتێبەربوونی دارستان وشاخ ودەشت یەکەمجاریەتی کە باڵادەنوێنێ و قوڕگی زەوی دەگووشێ وسامانی نیشتمانی لەبەردیدەی واق ماوی دانیشتووانیداتێدادەبات. چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە دووپاتەوچەندپاتەیەی ئەم ساڵانەی دوایی گەرچی پێویستی بەوردبوونەوەوڕامانی زیاتر وپلان وپڕۆگرامی تۆکمەترە،بەڵام بابەتی ئەم نووسراوە نیەولەخانەیەکی دیکەدایە،کەوابوو:

باسی ئەم هیجران وئەم خوێنی دڵە
دابنێ بۆکاتیتر لەم مەنزڵە

بەڵام دیمەن وئاوزای دیارونادیاری ئەوتابلۆیەی کەئەم هونەرمەندە ڕاستەقینانە لە”بووزین ومەڕەخێڵ”بەسەمای نێوئاگر و دەسەملانی بڵێسەی بەرزنەخشاندیان،وەک نەوایەکی دڵ لاوێن،هەتا نازولەنجەی دار وسەوزەڵان بمێنێت،تا ئاوازی با وباران بەرگوێ بکەوێت، لەناخی زەوی ولەدڵی زەماندا دەمێنێت.

کاروەنسەرای ڕەنگین ودێرینی مێژوو،خانەخوێی گەلێک میوانی وابووە کە سەرەڕای گەورەیی ودەسەڵاتی ڕواڵەتی لەچەرخی خۆیاندا، کەچی بێ ناوونیشانن وهەرزوو لەبیرکران وناویان لەناوان نەما.

بەڵام،حەکایەتی فەرهەنگ و فەرهەنگ خوازان لەمێژوودا چەشنێکیترە ولایەنگرانی ئەم بوارە”بەبێ نامی ژیان وناموەرچوون”.کرداری ئەم لاوە تژی لە هەست وسۆز وشعوورانە،کردارێک بوو لە خانەی فەرهەنگداو،ئەم باڵندە ڕزگارانەی ئێستا، ئیتر وەک میوان ناوزەدناکرێن، بەڵکوو خانەخوێ فەرهەنگیەکانی دیرۆکن، نەک میوانی ماوەیەکی کاروانسەراکە.

شوێن پەنجەی بێگەردی ئەم بێگەردانە لەسەر پەڕەکانی کەونە پەرتووکی مێژوو دەمێنێتەوە وحەکایەتی ئازایەتی وبوێری ئەوان نەک هەربۆ منداڵەکانیان[هەربەوجۆرەی کەبەبزەیەکەوە،داواکاری وداخوازی کۆچکردوو موختاری خەندانی بوو، تاوێک بەرلە هەڵفڕینی] بەڵکوو،بۆبەرەی ئێستاو دانیشتووانی ئەم خاکە لەسەردەمانی درەنگی دوای ئێمەدا.

لەوبڕوایەدام:

مێژووحەشارنادات ولەبیرناکات کە پۆلێک لاو، لە بەهاری تەمەندا،ئەودەمەی کە ڤایرۆسێکی کوشندە چارەکی سەرەتای سەدەی بیست ویەکی داگرتووە،ئەوان لە نیشتمانی زەردوماە وئەستەمدا،واژەی فەرهەنگیان لێکدایەوەو مانایان کردەوە.بەویستی خۆیان وبەبێ پاڵپشت،مادەی پاقژکەرەوەیان بەکۆڵدا داو بۆ ئاسایشی تەندروستی خەڵک کووچە وکۆڵانیان خاوێن کردەوە.

مێژوو نایشارێتەوە کەئەم لاوانە نەهەڵوەدای ناوبانگ بوون ونەبە نان وپارە گەییشتن،دڵیشیان ئێشاندن،بەڵام ڕوویان گرژ نەکرد ولەئەنجامدا بەئەسپی ئاگر لە غاریان داو،لەهەرێمی بوختانی خۆدەرخستن وهەلپەرستی دوورکەوتنەوە.

مێژوو لەبیرناکات کە خەمی ئەم ئازیزانە بابەتی ”بوون”و”نەبوون” نەبوو بۆخۆیان وکەسانیتر،بەڵکوو چیرۆکی وەفاداری بە بەڵێن وپەیمان بوو.بەڵێنی پاراستنی سرووشت وژینگە.

مێژوو لەبیرناکات کە ئەم جوامێرانە، سیستەمە فەرمیەکانی پارێزگاری لەژینگەو،بوورۆکراسییە لەدەست وپێ ئاڵاوەکانیان بە وەڵامدەر نەزانیوە وبە یەکخستن وڕێکخستنی هێزی خەڵک بە بی چاوەڕوانی هیچ پاداشێک وبەدوور هەراوهووریا،چوونە ئاقاری کردارەوە.

میژوو لەبیر ناکات کە ئەمانە یارانی هەتاو وخاکدۆست وژینگەپارێزبوون وبۆ دابین کردنی ژینگەی پاک بەئاگاداری وزانستەوە تاقووڵایی مەترسی وبگرە واوەتریش چوون وبە ئامێر وکەرستەکی یەکجار کەمەوە وەک باڵندەیەکی تیژباڵ لەچیایێکەوە بۆچیایێک ولە زەنوێرێکەوە بۆزەنوێرێک لەشەققەی باڵیان دەدا.

لەئەنجامدا،مێژوو ئەوەش لەبیر ناکات.خەمباری وپەرۆشی و فرمێسکی سەرڕوومەتی بە دەمامک داپۆشراوی هاونیشتمانییانی بە ئەمەگ لەشەوی ماڵئاوایی پارێزەرانی ژین وژیاندا و شەونامەی ئەم شەوە لەیادگەی هەمیشە بەردەستی خۆیدا ڕادەگرێ.

لەکۆتاییدابۆئەم باڵندەخۆشخوانانە،داواکاری هەڵفڕین لەبەهەشتی خودا دام و سەرەخۆشی لەبنەماڵەبەڕێزەکانیان دەکەم وهیوادارم هەموومان بەوردی بیر لەڕێگاو ڕەوشتی ئەم کۆچکردووە ئازیزانە بکەینەوە و ڕێز لەژیان وژینگە بگرین.بگرە سێبەری هەتاوسواران

مەینەت بۆخۆت بێ وشادی بۆیاران
دەردودا بۆخۆت،دەرمان دابەشە
ئەوجاسەروەری لەبۆتۆ به

نووسینی: حەبیبوڵڵا موستەوفی
وەرگێڕان:ئارام موستەوفی