ڕەگناسی وشەکان و پێشەکییەک لەسەر پێکهاتنی زمان قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی
شما اینجا هستید
اخبار » ڕەگناسی وشەکان و پێشەکییەک لەسەر پێکهاتنی زمان

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە، بنکەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد، یەکەمین فایلی زمانەوانی خۆی لە زنجیرە پڕۆگرامەکانی تایبەت بە وەرزی هاوینەی لە ژێر ناوی “ڕەگناسی وشەکان و پێشەکییەک لەسەر پێکهاتنی زمان”ی بۆ مامۆستا سەباح موحەمەدی پێک هێنا.

لەو کۆڕەدا کە بەشێک لە ئەندامانی بنکەکە و کۆمەڵێک لە میوانان و کەسایەتیە فەرهەنگی ئەدەبی و ڕۆشنبیریەکانی پاوە و هەورامان بەشداری بوون، سەرەتا داود غەفاری بە نوێنەرایەتی بنکەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد، وێڕای بەخێرهاتن‌کردن لە میوانان، ئامانج لە زنجیرە پڕۆگرامەکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری تایبەت بە وەرزی هاوینانی ڕوون کردەوە و پاش ناساندنی فایلی تایبەتی زمانەوانی، هەوڵ و هەمانی دەیان ساڵەی ڕێزدار سەباح موحەمەدی بە فەرهەنگ و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردیی بەرز نرخاند و داوای لێکرد کە باسەکەی پێشکەش بکات.

لە درێژەدا ڕێزدار سەباح موحەمەدی پاش سپاس و پێزانینی خۆی بە نیسبەت هەوڵ و کاری فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری بنکەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد، بە شێوازێکی زانستی باسەکەی خۆی پێشکەش کرد. سەباح موحەمەدی گوتی: “پرسی مرۆڤ و پرسی زمان لە مێژە گەلێک زمان‌زان و زمان‌ناسی بۆ لای خۆی راکێشاوە و سەرقاڵی خۆی کردوە.

پرسی هەنزانی و زمانی دەبێ بە پرسەوە پڕس راوێژێ. بۆ هەڵکردن و شەن کردنی ئەم بابەتە دەبێ بە کۆڵی پر لە پرسەوە بچیتە مەیدانی توێژینەوە ولێکدانەوەی.
وەکوو:

ــ مرۆ کەنگێ دەبێتە مرۆڤ؟
ــ ئایا زمان و مرۆڤ وێکڕا بەدی هاتوون؟
ــ ئایا زمان سەرچاوەی بیرو زەین و رامانی مرۆڤ بوە یان بیر و زەینی سروشتی مرۆڤ زمانی داهێناوە ؟
و…… دەیان پرس و ئەم پرسەش:
کوێنەی گۆی زەوی، وەک سەرچاوەی زمان ناسراوە؟
بۆ شی کردنەوە ی ئەم پرسە هەنزانی و زمانەوانی و لە مێژ بێ‌وەڵامانە گەلێک روانگە و بیر و ڕا دەربڕدراون .
دوو ڕوانگە و تێڕوانین ڕوویان لەم بابەتانەوە هەبوە:
روانگەی ئایین و ڕوانگەی زانستی.
روانگەی ئایین لە مێژە بڕیاری خۆی داوە و پرسی لە پرس دابڕاندوە و دەڵێ:
زمان و مرۆڤ لە زەمەنی دابەزینی ئادەم(هبوط) وێکڕا و هاوتا وێکەوتون.

روانگەی زانستیش دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی گۆی زەوی. زانست قۆناخ بە قۆناخ و دەورە بە دەورە شوێنی شێ و گەشەی زمان کەوتوە و پێ بە پێی گۆڕین لە بەری بەردینەوە تا زێدی ئاوەز و هۆش و بیری مرۆف واتە (ئانادۆڵ ــ میزوپتامیا)ی کوردان’ پەڕی زانستی هەڵداوەتەوە تا زمان پێناسە بکات.

گەشەی ئەندام و جەستەی مرۆف دەگەڵ گەشەی زمان وێکڕا پەرەی ئەستاندووە و زمانی بەربڵاو و گەشەداری ئەوڕۆی مرۆڤی پێکاندوە.” بەڕێز موحەمەدی بە ئاماژەدان بە وتەیەک لە نوام چامسکی کە دەڵێت:”زمان شاڕەگی ژیانە لە درێژەی دەیان سەدەدا لە رێی گەشەوە بە دی هاتوە ئێستاش لە کاتی لە دایک بووندا سروشتی هەر منداڵێکە” وتیان ئەمە بەس دەبێت بۆ پێناسەکردنیی بەردی بناغەی زمان. من بە بڕوامەند بوونم بە زمانی خۆم، باوەڕم بە مێتۆد و شێوەی تایبەت بە زمانی خۆم هەیە کە چۆن توێ توێی هەڵدەیەوە و وژی لە واژ و واژە جوێ کەیتەوە. بۆ دەرخستی ڕیشک و ڕەگ و سەرگی زمان من لەو بڕوایە دام کە زمانی گەلی کورد سێ سەرچاوەی هەیە:

یەکەم: جمەیی( رۆ ـ وا)
دووهەم:شێوە (وێنایی)” کۆ ”
سێهەم: دەنگەناو(نام آوا)” جڕ کش سس ــ ززز ”
کاک سەباح لە درێژەدا وتی: بە کورتی وەک دەرەنجام و دەرخستنی ئەم بابەتە دەتوانیین بێژین کە درێژەی ئەم پرسە وەک توێژینەوەیەکی زانستی زۆر پرسی هەڵواسراو و زۆر واژەی واتا نەکراو راشکاوانە وەڵام دەداتەوە.

لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا، هەریەک لە بەڕێزان سەعدی حاجی، بیلال ئەمینی، جەهانگیر مەحموود وەیسی، زانیار موحەمەدی، جەماڵ مورادی، نیعمەت ڕەحمانی، ئەحسەن ڕەشیـدی، کەیهان عەزیزی و سەباح جەباری، وێڕای بەرزنرخاندنی باسەکەی کاک سەباح، سرنج و تێبینی و ڕەخنە و پرسیارەکانی خۆیان لەسەر باسەکە پێشکەش کرد. لە کۆتاییشدا، کاک سەباح موحەمەدی بە دڵفراوانیەوە سرنج و ڕەخنەکانی وەرگرت و سپاسی تەحەممولی بەشدارانی کرد.

ڕاگەیاندنی قەڵەمی هاوچەرخی کورد، وێڕای سپاس لە ماندووبوونی مامۆستا سەباح موحەمەدی، بەشداریی گەرموکوڕی ئامادەبووان و بەتایبەت میوانانی بەڕێز، بە سپاسەوە، بەرز دەنرخێنێ.

پێویست بە ئاماژەیە ئەم زنجیرە پڕۆگرامانە حەر پازدەڕۆژ جارێک بنکەی قەڵەمی هاوچەرخی کورد بەڕێوەیان دەبات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کانال تلگرام سایت خبری سلام پاوه

  1. Saman

    این کلمات و عبارات نه چیزی إز سواد شما نشان مى زهد مع چیزی به دانش خواننده می افزاید همان بهتر که در همان جلسه خلاصه می شد برای بزرگ جلوه دادن خودتان نیازی به این تظاهرات نیست جمالات کسی را بزرگ و باسواد نمی کند

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

پایگاه خبری ،تحلیلی سلام پاوه |