پەرلەمانی ئێران و قۆرخ کردنی زمانی دایکیی/نادر نقشبه ندی
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : زمان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرینگی مرۆڤه و ڕۆچنه‌ی ده‌رخستنی بیر و بۆچوون و خواسته‌کانییه‌تی. مرۆڤه‌کان به هاوبیری و هاوکاری، کۆشکی شارستانییه‌تی خۆیان بنیات ناوه، له‌م ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ندوله‌نده‌دا زمان ته‌نیا پردی په‌ڕینه‌وه و تاقه ئامرازی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زموون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر کردنی گه‌شه و پێشکه‌وتنیان بووه که […]
- ۰۲ اسفند ۱۳۹۶
- کد خبر 68515
- 3 دیدگاه
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : زمان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرینگی مرۆڤه و ڕۆچنه‌ی ده‌رخستنی بیر و بۆچوون و خواسته‌کانییه‌تی. مرۆڤه‌کان به هاوبیری و هاوکاری، کۆشکی شارستانییه‌تی خۆیان بنیات ناوه، له‌م ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ندوله‌نده‌دا زمان ته‌نیا پردی په‌ڕینه‌وه و تاقه ئامرازی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زموون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر کردنی گه‌شه و پێشکه‌وتنیان بووه که وا بوو ده‌توانین بڵێن پێشکه‌وتنی وڵاتان پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به زمانه‌وه هه‌یه. فارس ده‌ڵێ: «همه چیز را همگان دانند» که واته پێویسته هه‌موو مرۆڤه‌کان له پرسه گرینگه‌کانی وڵاته‌که‌یاندا به‌شدار بن هه‌تا وه‌کوو بتوانن وڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو پێکبهێنن.
له زۆربه‌ی وڵاته فرهنهتهوهکاندا، زیاتر له یه‌ک زمان وه‌ک زمانی فه‌رمی به کار ده‌هێنرێ و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به سه‌ر زمانهکانیتردا داناسه‌پێ. به واتایه‌کی تر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وه‌ک خاوه‌نماڵ ده‌بینرێن و نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی به خوای سەرزه وی وه خاوه‌نی هه‌موو شتێک نازانێ، ئاوایه که هه‌مووان ده‌ست له نێو ده‌ست هه‌وڵی پێش خستنی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام مخابن له هێندێ وڵات‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌ک به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا زاڵ ده‌بێ و ئه‌وانی تر له زۆر شت و له هه‌موویان گرینگتر له زمان، بێبه‌ش ده‌کرێن. بێبه‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له زمانی دایکی، ده‌بێته هۆی بێبه‌ش بوونی وڵات له توانا و به‌هره‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و له ئه‌نجامدا لاواز بوونی وڵاته‌که؛ چونکه ئه‌و که‌سه‌ی له زمانی دایکی بێبه‌ش بکرێ، که‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دا و له شوناسی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه. له نێو چوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییش له نێوچوونی نه‌ته‌وه‌ی به دواوه دێ ئاوایه که هیتله‌ر ده‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نێو ببه‌ن، سه‌ره‌تا زمانه‌که‌یان له نێو ببه‌ن »(داغچی، لاپه‌ڕه‌ی ۱۸۹)
پاساوی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ڕێنه‌دان به گه‌شه‌کردنی زمانه‌کانی تر، پاراستنی یه‌کپارچه‌یی وڵاته و پێیان وایه به پێدانی مافی نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه؛ به‌ڵام کاتێ بارودۆخی ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا به‌راورد ده‌که‌ین ده‌بینین به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی پاراستووه، له گشت ڕوویه‌که‌وه به‌هێزتر و پێشکه‌وتووترن. سویس، که‌نه‌دا، فه‌نلاند، هوله‌ند، سه‌نگاپوور، بوولیوی، پاراگۆئه، بلژیک، بووسنی، ئیرله‌ند، ئه‌فریقای باشوور و هتد له‌و وڵاتانه‌ن که زیاتر له یه‌ک زمانیان به فه‌رمی داناوه و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانیان له خوێندن و نووسین و چاپه‌مه‌نی و چی تر بێبه‌ش نه‌کردووه.
ئێوه ده‌توانن ئه‌م وڵاتانه له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌کوو ئێران به‌راورد بکه‌ن تا بزانن کام هه‌ڵوێست به قازانجی وڵات ده‌شکێته‌وه؟ به‌شداری دانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان یان زاڵ کردنی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان؟
له ماده دووی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤدا نووسراوه: هه‌موو که‌سێک به‌بێ له به‌ر چاو گرتنی ڕه‌چه‌ڵه‌ک، ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز، زمان و هتد خاوه‌ن هه‌موو ماف و ئازادییه‌که. له ماده‌ی ۱۵ یاسای بنه‌ڕه‌تی (قانون اساسی) ئێرانیشدا ئاماژه به مافی خوێندنی زمانی دایکی له خوێندنگاکان‌دا کراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکوو ئێستا نه‌که‌وتووه‌ته بواری کردارییه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان لێ گێل کردووه.
به‌رنامه‌داڕێژانی په‌روه‌رده‌ی ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به زیاد کردنی دوو وانه‌ی ئازاد له دووتوێی ئه‌ده‌بیاتی فارسی سێ ساڵی ناوه‌ندیدا هه‌وڵیان دا دوو دڵۆپ ئاو به سه‌ر دارستانی سووتاوی زمانه نافارسییهکاندا بپڕژێنن. له‌م دوو ساڵه‌دا به‌شێکیان به ناوی «ئه‌ده‌بیاتی بوومی» به کتێبی ئه‌ده‌بیاتی فارسی زیاد کردووه؛ به‌ڵام بۆخۆشیان باش ده‌زانن که ئه‌م ئاگره‌ی پێشتر ڕه‌زاشا هه‌ڵیکردووه و ئه‌مان ئاوردوویان خستووه‌ته سه‌ر، به‌م سووکه‌هه‌وڵانه چاره‌سه‌ر ناکرێ.
ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ستمان ئاوه‌ڵا کراوه که زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان فێری منداڵانمان بکه‌ین، ئاخۆ بۆخۆمان توانیومانه له‌م هه‌له که‌م و کورته‌دا، به‌ڵام پڕبایه‌خه‌دا که‌لکی پێویست وه‌ربگرین؟ به‌داخه‌وه وڵامه‌که‌ی ده‌بێ به «نا» بده‌ینه‌وه گرفتی ئێمه له‌م باره‌وه دوولایه‌نه‌یه؛ لایه‌نێکی بۆخۆمان و لایه‌نێکی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده، پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی پێگه‌یاندنی مامۆستاکان بده‌ن و خولی تایبه‌تییان بۆ دابنێن، چه‌ند په‌ڕێکی سپیان خستووه‌ته به‌ر ده‌میان و ده‌ڵێن له هه‌ڵبژاردنی بابه‌تدا سه‌ربه‌ستن. به ڕوانینێکی تره‌وه، ڕه‌خنه‌که خۆمان ده‌گرێته‌وه که نه‌مانتوانیوه له‌م هه‌له زۆر بچووکه‌شت وه‌ربگرین و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردی نه‌زانینی به‌شێکی زۆر له مامۆستایانی ئه‌ده‌بیاتی فارسی. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، زۆر به‌داخه‌وه هێندێک له مامۆستایان بۆ له مل کردنه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه، بوونه‌ته «که‌وا سووری به‌ر کاروان»یان به وته‌ی فارس: «کاسه‌ی داغ‌تر از آش» و ئه‌م به‌شه‌یش به ئه‌ده‌بی فارسی پڕ ده‌که‌نه‌وه.
ده با ئیتر باسی ڕابردوو نه‌که‌ین و چاومان له داهاتوو بێ. بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن بڕیاره بۆ منداڵانی کورد کتێبێکی تایبه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی بدرێته ده‌ره‌وه. ئه‌م هه‌وڵه جێی دڵخۆشییه و ئه‌گه‌ر بێتوو جێبه‌جێ ببێ، ئه‌کرێ وه‌ک ورده‌هه‌نگاوێکی باش له قه‌ڵه‌م بدرێ؛ به‌ڵام هه‌تا کێشه‌ی مامۆستایان له لایه‌ن په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها له لایه‌ن خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، ئه‌مه‌ش به ده‌ردی ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ی کتێبه‌کانی ئێستا ده‌چێ و قازانجێکی ئه‌وتۆی نابێ.
جگه له‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مه‌وێ باسی ڕاستییه‌کی گرینگ بکه‌م که پێویسته هه‌موومان ئاگاداری بین. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ورده‌هه‌وڵانه پێویستن، به‌ڵام به‌س نین و مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی دایکییان‌دا زۆر زۆر له‌وه زیاتره. ده‌بێ ئه‌وه بزانین که جێگای شیاو و دروستی ئه‌و کتێبانه نه‌ک پۆلی هه‌فت و هه‌شت و نۆ به‌ڵکوو شه‌ش ساڵی خوێندنی بنه‌ڕه‌تییه (ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی). هه‌ر وا که ده‌زانن هه‌ر مرۆڤێک بۆ فێربوونی زمانه‌که‌ی خۆی، ده‌بێ چوار قۆناغی تێگه‌یشتن، ئاخافتن، خوێندن و نووسین تێپه‌ڕێنێ. منداڵی کورد پێش ئه‌وه‌ی ڕێی خوێندنگه بگرێته به‌ر، له زمانه‌که‌ی خۆی تێده‌گا و به جوانی قسه‌ی پێده‌کا؛ که‌چی له قوتابخانه دا ناچاره فێری خوێندن و نووسین به زمانی فارسی ببێ. ئه‌گه‌ر منداڵی کورد و تورک و به‌لووچ و … له‌گه‌ڵ منداڵی فارس‌دا که تواناکانی تێگه‌یشتن و قسه کردن به زمانه‌که‌ی خۆی، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی به‌ر له چوونه مه‌دره‌سه‌دا تێپه‌ڕاندووه، به‌راورد بکه‌ین، ده‌زانین ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه خۆیان له چ دنیایه‌کی نامۆدا ده‌بییننه‌وه و چه‌نده هه‌ست به لاوازی و که‌موکووڕی ده‌که‌ن.
به گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌ی ده‌روونناسان و شاره‌زایانی زانستی په‌روه‌رده. له‌وانه کمۆنیۆس، منداڵ تاکوو دوانزه ساڵان نابێ له زمانی خۆی داببڕدرێ. (داغچی، لاپه‌ڕه‌ی ۱۹۱) گه‌ر وا نه‌بێ به دڵنیایییه‌وه ئه‌و منداڵانه ناتوانن هه‌موو تواناکانی خۆیان ده‌رخه‌ن و به‌م چه‌نه‌ش لاوازبوونی نه‌ته‌وه‌کانی پێکهێنه‌ری وڵاتێک، لاوازبوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته‌که‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. به زانینی ئه‌م ڕاستییه ده‌توانین بڵێین خوێندن و نووسین به زمانی کوردی له پاش ته‌مه‌نی دوانزه ساڵان، له ڕاستیدا ده‌بێته «هه‌ی هه‌یی دوای گورگ» و «نوشداروی پس از مرگ سهراب»، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستییه تاڵانه، په‌نجه هه‌ڵپێکان کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر ناکا و پێویسته له‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساوه که‌لکی پێویست وه‌ربگرین. هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه، قه‌ڵه‌مبازی به دواوه بێ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به مافه سه رەتایی‌یه‌کانی خۆیان، له‌وانه خوێندن و نووسین به زمانی دایکییان بگه‌ن؛ وه‌ک مامۆستا هێمن ده‌ڵێ: «دوور بنواڕه، دوور بنواڕه، ئاسۆ ڕوونه.»
ئازیزان زمان، بنه‌مای هه‌ره گرینگی پێناسه‌ی نهتهوهیییه بۆ هه‌ر قه‌وم و میلله‌تێک له چوارچێوه‌ی «زمان«دایه که که‌لتووری نه‌ته‌وه‌ییت ده‌گوورێ، ده‌بووژێته‌وه و گه‌شه ده‌کا، دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیت ڕووحی وه به‌ر دێ. به گوێره‌ی «زمان»ه که ڕابردووت له ئێستادا به‌دی ده‌که‌ی و گیانێکی نوێی پێده‌به‌خشی. به هۆی «زمان»ه که خۆت به جیهان و به مێژوو ده‌ناسێنی و ده‌سه‌لمێنی. به‌ڵێ! زمان، هه‌وێنی بوون و مانه‌وه‌ته له ڕه‌وتی مێژوودا.
زمان گرینگتر و پڕبایخ‌تره بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی به درێژایی مێژووی شارستانییه‌ت دڵی که‌لاوڕێژه له تاسه‌ی سه‌رفراز بوون؛ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی هه‌موو ساتێ، چ له سێباری شه‌وان و چ له به‌ر تیشکی خۆره‌تاوان، تاسه‌ی هه‌ڵمژینی بۆن و به‌رامه‌ی گوڵی سه‌ربه‌ستی له دڵایه.
هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد زیاتر له سی وپێنج ساڵه خه‌ڵک، چاوله‌ڕێی به‌ڕێوه بردنی ئه‌سڵی ۱۵‌ی قانوونی ئه‌ساسین، ڕۆژێ ئه‌م خه‌ونه بێته دی، به‌ڵام هه‌ر جار نا جارێ ئه‌م خولیایه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی باڵای فه‌رهه‌نگییه‌وه، وه‌ک مۆته ته‌عبیر ده‌کرێته‌وه نه‌ک وه‌ک «ده‌رفه‌تێک» بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی په‌لکه‌زێڕینه‌ی زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان!
ده‌مێکه خه‌ڵکی کورد له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته به جارێ دڵ‌سارد و هیوابڕاو بوون. ته‌نیا له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانه که له قالبی واده و به‌ڵێنییه‌کان، سه‌رله‌نوێ غونچه‌ی هیوا و هومێد له دڵان‌دا ده‌پشکوێ که ئای به‌ڵکوو …
سه‌فه‌ری ساڵی پێشووی سه‌رۆککۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان له‌م چه‌شنه ده‌رفه‌تانه بوو که خه‌ڵکی پارێزگا، چاوه‌ڕوان بوون که یه‌که‌م که‌سی فه‌رمی وڵات ئه‌م تابوویه بشکێنێ و ئه‌م ئه‌رکه بوێرانه ڕاپه‌ڕێنێ و سه‌داقه‌ت و ئه‌مه‌گی خۆی به یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بسه‌لمێنێ؛کە چی وەکوو جاران دەستی بە گوتار دەرمانی کرد، ته‌نیا به‌ڵێنی سه‌رۆککۆمار، ئیزنی خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانستگای سنه بوو. یانی ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی ۱۵ که ئیزنی ئه‌وه‌ی داوه له په‌راوێزی فێر بوون به زمانی فه‌رمی، خوێندن به زمانی دایک هه‌ر له پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایییه‌وه درێژه‌ی هه‌بێ. ئه‌زموونێک که له سه‌رده‌می ڕژیمی پێشووش تاقی کرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا، هیچ شوێنی له سه‌ر گه‌شه‌ی زمانی منداڵ و گه‌نج و لاوه‌کان دانه‌نا. بە داخەوە لەم خۆسڵ کردنەوانە.
ئاکامی ئه‌م خۆ سڵ کردنه‌ی کاربه‌ده‌ستانی باڵایه، بۆته هۆی ئه‌وه که ۸۵% حه‌شیمه‌تی گشت شاره‌کان، بێبه‌شن له خوێندنه‌وه و نووسین به زمانی دایک. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی نه‌سره‌وتووانی قه‌ڵه‌م له به‌ستێنی شێعر و نووسین نه‌بوایه، ده‌مێک بوو گڵۆله‌ی زمانی کوردی به‌ره‌و لێژی گلۆر ده‌بۆوه.
جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی یۆنسکۆ و هه‌روه‌ها نیهاده‌کانی مه‌ده‌نی، ده‌یان جار وریایی ئه‌وه‌یان داوه که له سه‌رده‌می ئه‌وڕۆدا پارێزگاری له که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان په‌یوه‌سته به ڕێز گرتن له زمانی که‌مینه‌کان، وه‌ک پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان.
خاوهنڕایان به پێی ئه‌زموونه تاقیکراوه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو، له سه‌ر ئه‌م ڕایه سوورن که مه‌قووله‌ی زمانی دایک له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه، باشترین ده‌رفه‌ته بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌مارگرژیی بێبنه‌مای نێوان نه‌ته‌وه‌کان، هه‌لێکی گونجاوه بۆ یه‌کڕیزی و به یه‌که‌وه حاوانه‌وه‌ی گشت نه‌ته‌وه‌کان له به‌ستێنی پێشکه‌وت و سهرفرازیدا. به‌داخه‌وه که‌شوهه‌وای وڵات به شێوه‌یه‌ک ئاڵۆز بووه که ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی «فه‌رهه‌نگستان» دژبه‌ری زمانی نه‌ته‌وه‌کانن و وه‌ک «هه‌ڕه‌شه» یه‌ک دژ به زمانی فه‌رمی لێکی ده‌ده‌نه‌وه!
هه‌ڵوێستی بێبهڵگهی ئه‌م دوایانه‌ی مه‌زنه‌پیاوانی «فه‌رهه‌نگستانی علووم» زۆر له کارناسانی زمان و فه‌رهه‌نگیان سه‌ر سوڕماو کرد. تۆ بڵێی کۆشکی زمانی فارسی سه‌ره‌ڕای هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری و خاوه‌نی مێژووی ئه‌ده‌بی نووسراوه، به گه‌شه‌ی یه‌ک له زمانه‌کانی هاوڕیشه‌ی خۆی درزی تێبکه‌وێ؟!
سه‌رده‌می «سوقڕات»مان دێته‌وه بیر. بریا عیلم و سیاسه‌ت، هیچ کات یه‌کماڵ نه‌بان. بریا سنوورێکیان تێکه‌وتبا به پانایی هه‌موو وڵات. زمانی زگماکی، شیری حه‌یات‌به‌خشی دایکه. خوێنی نێو شاده‌ماره‌کانی جه‌سته‌ی نیشتمانه. بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئه‌وین و زمان به‌ری دارێکن؛ دارێک به ناوی ژیان و مان. هیوا دارم بە بەرزرراگرتنی زمان وشوناس نەتەوەیی ژیان ومانی خۆمان مسۆگەر کەین، هەروا کە هەموو دەزانین کەسێ زمانی خۆی نەزانی، رابردوو‌و میژووی خۆی نازانێ کە نەزانینی رابردووش_ داهاتوویەکی نادایارە، وناروونیی وبن دەستی بە دوای خۆیدا دێنێ……..،.
سەرچاوەکان:
جارنامە گردونیی مافی مرۆڤ
ئیبراهیمی، مەزهەر:زمان و خوێندگاکانی ئیران
نەقشبەندی، نادر، رۆڵی دایکی کورد له پاراستنی زمان و ئەدەبیاتی مناڵاندا، ئەرشێڤ
۲ی رەشە مەی ساڵی ۲۷۱۷ی کوردی
چرا در اقلیم شمال عراق کودکان هورامی حق آموزش به زبان مادری ندارند؟
ایران هم مثل کردستان عراق
*. بە پەیلۋاو من گرڎ زۋانېۋ شاییستەو ستاییش و ڕێز و خزمەتکەردەیا، ھەر پاسە زۋانی ئەڎایی منېچ، کە زۋانی ھۆرامی’ن.
مەبەسو من ئانەن، کە فېرگاکانە زاڕۊڵۍ ئېمە بە وەنەی و نۋیستەی سۆرانی و فارسی و عەرەبی ناچارکریا، چاپخانەکۍ پەرتووکۍ ھۆرامېۍ چاپنمەکەرا، میدیانە زۋانی ھۆرامی ئېڼەو تورکمانی و سریانی بوارش نەڎریان، بە پاو یاسا‌و عیراقی فێدراڵی گرڎ ئێتنیېۋ ماف‌و وەنەی زۋانی وېش ھەنش، بەڵام ئا مافە چە ئېمە زۆتکریان، کەچی خەریکا چە لایەنو ھۆرامی-زۋانەکاۋە، ئی فەرھەنگە ئینتەرنێتییەش بە زۋانی ئەڎایی ئېمە (زۋانی ھۆرامی) ڕەۋا نمەۋېنیۊ و ئاڎېچ بە سۆرانی کریۊ.
ئیتر بە ھیچ جۊرېۋ، ھۆڵدای چامنە شیاۋو سازشکەردەی نیا و مشیۊ چی ساتۆ خاڵکو کۆتایی سەرو ئا ھۆڵا بنریۊرە و گرڎ کەس، گرڎ بەشدارېۋ بیاۋۊنە، کە ئی فەرھەنگە (فەرھەنگی ئینتەرنێتی ھۆرامی بە ھۆرامی)ن و تەنیا واژۍ ھۆرامییە پەیش ھەن، دلۍ فەرھەنگی ھۆرامی بە ھۆرامی’نە تۊمارەکریۊ و شیکەردەیش پەی کریۊ!
سەرپەرشتیکەرە ئازیزەکا (فەرھەنگی ئینتەرنێتی ھۆرامی-ھۆرامی)، ئومیدوارەنا ھەر کەس واژۍ ناھۆرامی’یەش تۊمارەکەردە، نەپەسیندېش و بسەڕدېشۆ، ئا واژە ناھۆرامییاچە بسەڕدېۋە، کە ۋەڵتەر تۊمارېکریێنۍ، چونکە ئی فەرھەنگە (فەرھەنگی ھۆرامی بە ھۆرامی)ن، واتا تەنیا واژۍ ھۆرامییە و ھامواتاکېش بوار و مۊڵەتو تۊمارکریای و کەردەیش ھەن، نموونە :
#خاۋ = #خام ، #خېرا = #پەلە ، #نانەشانە ؟ ، # تەڕیانە ؟ ، #ئەڎا ؟ ،#ئەڎالۍ ؟ ،#تاتە ؟ ،#تاڵەلە ؟ ،#واڵۍ ؟ ، #واڵەلۍ ؟ ، #کاکە ؟ ،#کاکەلە ؟
#مەتیە : ؟ ، #مەتېلۍ : ؟
ئومیوارەنا ھیچ کەس بە ھیچ جۊرېۋ لەیەکۆدای بېبنەما پەی ئی پەیلۋایە نەکەرۊ، چونکە من ئا قسۍ بە بنەما گېروو، کە ماچۊ
” کە پەیلۋاو تۊ جیاۋاز بۍ، سەرەتا نادیدە گیریەی، کە زاناشا بەردەۋامەنۍ و کۊڵنمەڎەی، بە تۊ گاڵتەکەرا، دیسان کە زاناشا تۊ سەرو پەیلۋاکەو وېت مزېڕەنی، ئیجا دژایەتی تۊ کەرا و پەی دلېنەبەردەی و زېنانېکەردەو تۊ پېلانەگېڵڼا ”
یەکەم جار، کە ساڵۊ ٢٠١۵ ئی فەرھەنگە [پېسەو درېژەو فەرھەنگی ئینتەرنێتی ھۆرامی- ھۆرامی ٢٠١٠-٢٠١٢ ، ئێنسیکلۆپێدیای ھۆرامی ٢٠١٢-٢٠١٣] چە فەیسبووکەنە بەرکۆت، نادیدەگیریا، پېرار و پار پەی گاڵەپنەکەردەی کۊششکریا، ئیسەیچ پەی ئەرەگېرتەی و لادایش کۊششکریۊ و کەمۍ نیەنۍ کوڕەکۍ پارتییایەتی [حزبایەتی] و دەسەڵاتی، کە دژایەتی ھەر پڕۆژېۋی ئازاڎی کەرا و ھەرمانەشا ئانېنە چە تۊرە کۊمەڵایەتییەکانە خەڵکی شەلاقکاریکەرا …
ھەر پەی ئاگاداری بەشدارا (فەرھەنگی ئینتەرنێتی ھۆرامی-ھۆرامی) و ھەر پاسە بەکاربەرا فەیسبووکی؛ ڕېکۆتو ١٧و جێنیوەری ٢٠١٨ واتا ٢٧و ئارگاو ١٣٩۶ چە تۊڕۍ کۊمەڵایەتیېۊ تێلەگرام’یەنە، دماو ئانەی کە دیکتاتۆرۍ گرووپەکا تەری من و چڼ کەسېۋی تەرشا سەرو ئانەی کە ئېمە چە نۋیستەیەن پېتە ھۆرامییەکا بەکاربەرېنمۍ، ئېمەشا بەرکەردېمۍ و منیچ گرووپېۋەم بەنامۊ (ڕازۋان و ڕانۋیسو زۋانی ھۆرامی) کەردۆ، تاکو چاگەنە ھەر ھۆرامی-زۋانېۋ ئازاڎانە بە دیالێکت یان بنە-دیالێکتو وېش بنۋیسۊ و چە ئا ڕاۋە، قسەکەرۍ دیاڵێکتە ھۆرامییەکا چە شەبەک و یارسان و باجەلان تاکو ھۆرامان و مازیندەرانو ئێرانی و کوێتەو پاکستانی، کۊبېمېۋە و بە دیالێکتۍ و بنە-دیالێکتا یەکتری ئاشنێبیمۍ و ئازاڎانە و بەبۍ سەرپەرشتیکەردەی کەسە ئەتوار دیکتاتۆرەکا و دوور چە ھۆڵ و پلانی ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجیی و پارتیی [حزبی]، خەریکو خزمەتکەردەی زۋانی ئەڎایی وېما بیمۍ. سەرەتا گرووپەکۍ تایبەتە (Telegram Private group) بۍ، تاکو ھیزی کە فاڕاما پەی گرووپۍ ئاشکرێ و گرڎینۍ (Telegram public group)، کەچی یەکسەر دماو چن ساتېۋی چە ئێران و لایەنو دەسەڵاتدارا ئێرانیۆ گرووپەکۍ بلۆککریا و واڵە و برا ھۆرامی-زۋانەکېما چە ئێران توانا و ماف‌و نۋیستەی و بەشداری گرووپەکېشا نەمەن.
ھەڵبەتە ئانە ئاشکران، کە ھەر چە لایەنو ھۆرامی-زۋاناۋە گرووپەکۍ (گرووپۊ ڕازۋان و ڕانۋیسو زۋانی ھۆرامی)** ڕێپۆرتکریا، ھەر پاسە کە فرە جارۍ ھەر چە لایەنو خود‌و ھۆرامی-زۋاناۋە بە ئی فەرھەنگە ھۆرامییە (فەرھەنگی ئینتەرنێتی ھۆرامی-ھۆرامی) گاڵتەکریان، ھۆڵو تېکدایش دریان.
ھەزاران دروودۍ پەی ۋەڵینا، کە ۋاتەنشا “ئەر چۊ پوازش چە وېش نەبۊ، نمەقڵېشیۊ ” **
ئاکۊ مارانی
سەرپەرشتیارو فەرھەنگی ئینتەرنێتی ھۆرامی- ھۆرامی
٧و فێبریوەری ٢٠١٨ پېڎایی
١٨و ڕابەڼانو ١٣٩۶ ڕۊجیاری
——————————
* میانو قسەکەردەی یارسانەکا کەرکووکی و قسەکەردەی خەڵک‌و پاۋەی نزیکایەتیېۋی فرە ھەن
پار داوازیېۋم پەی بەشۊ سەرپەرشتیاری فەیسبووکی کیاست، کە مۊڵەتو ھۊرگېڵنای زۋانو فەیسبووکی پەی ھۆرامی بە من بڎا، بەڵام بەداخۆ ئاڎېچۍ بەرەکەشا چەمېمارە کېشت!
* گۊرانی : خانەوادەی زۋانین، نەک یەک دیالێکت یان یەک زۋان، نە گۊرانستان’ېۋ ھەن و نە گۊرامان’ېۋ، ھەر پاسە کە (ماچۊستان) و (ماچۊمان) بیەیش نیا.
ڕوٙ جەهانی زوانی ئەڎایی پیٛروٙز بوٙ ۲۱/۲
ئازیزا بەشدارا یادەوەری ڕوٙجەهانی زوانی ئەڎایی ، خیٛربەیدیٛ ، یاگیٛ وەشحاڵیمانە ئاروٙ ئیٛمەی هەورامی یادو زوانەکەیما کەرمیٛوە، زوانو ویٛم گیان‌و ویٛما ، گیان‌و ویٛم زوانو ویٛما
ڕوٙ جەهانی زوانی ئەڎایی پەی یەکەم جاری ساڵەو ۱۹۹۹ ی جە لاو یونسکۆی ” ڕیٛکوزیاو ڕوٙشنویری و پەروەوردەی و زانیاری ” کریا بە ڕوێ جەهانی ، شوٙنەو ئانەیرە نەتەوەیوٙگرتەکا ساڵە و ۲۰۰۸ی ئەشناسا و نیاشارە بە ساڵەو زوانەکا ، پەی پاڵپەشتی و هوٙشیاری و ڕوٙشنویری و پاریٛزنای زوانی .
ساڵەو ۲۰۰۰ یوە ، ئاهەنگو چالاکی ملوٙ ڕاوە پەی گەورەگیٛرتەی ئی ڕوٙیەو پاڵپەشتی ئاشتی و فرە زوانی .
دماو ئانەی مسیاریٛ زانکوٙ پزیشکی دەکای ساڵەو ۱۹۵۲ داواشاکەردیٛ بیٛ بە زوانی بەنگالی ویٛشا بوانا ، وەرپەرنگشا کەردیٛ و پەنج مسیاریٛشا چەنە کوشتیٛ ، ئاوەختە بەنگلادش چیٛردەسو پاکستانی بیٛ و زوانی سەردەس ” ئوردو ” ی پاکستانی بیٛ ، وەلێ بەنگالیەکیٛ داوا‌و وانای بە زوانو ویٛشا کەریٛنیٛ ، دماو ئازدی بەنگلادیشی چیٛردەسو پاکستانینە ، دواشا کەرد نەتەوە یوٙگرتەکا هەکە ئی ڕوٙیە کەرا بە ڕوێ جەهانی پەی پاریٛزنای و گەشەدای بە زوانەکا سەرزەمینی ، کوٙشای سەرەمڕە بی تا یونسکۆی و نەتوەیوٙگرتەکا ئەژناسا .
ئاروٙ ڕوٙ ئاهەنگ و یادەوری زوانین ڕوٙ پاڵپەشتی فرە زوانین ، ڕوٙ کوٙشایا پەی ویرۆ ئاردەی ڕوٙڵو زوانی جە فاڕایەو زانیاری و خزمەت کەردەی ئانزانیەتی ، ڕوٙ بەرجەستە کەردەو مافە زوانیەکان.
ئیٛمەی هەورامی زوانەکەما ئینا ڕیزو ئا زوانانە هەکە هەڕەشیٛ فوٙتیاشا ئینا سەرەو، وەروئانەی ئەرکو سەرو شانەیمانە پاریٛزنمیٛش ، هەوڵو تەقەلا دەیمیٛ تا چینەی زیاتەر نەفوٙتیوٙ ، قسەکەردەی و وانای و نویستەی ، ئاهەنگو کوٙنیشتی زانستی چنڎ ڕاێوەنیٛ پەی پاریٛزنای زوانی ، وەرروئانەی داوا کەرمیٛ هەورامیەکا :
• بە زوانو ویٛشا قسیٛ بکەرا و تابلوٙ و نویستەی سەرو یاگیٛ هەرمانیٛشاوە هەورامی بوٙ
• داوا کەرمیٛ جە لایە پەیوەنی دارەکا حکومەتی چینەی زیاتەر داواکاریەکاو میللەتو هەورامانی نەوزا پەشتەو گوٙشا :
۱- با وانگاکاو هەورامانینە بە زوانی ئەڎایی وانیوٙ .
۲- ئەرکو حکومەتیا گلیٛرگایوە هەورامی پەی هوٙروشکنای بکەروٙوە .
یانەو سیاوچەمانەی ۲۱/۱/۲۰۱۸