چەن دێڕێک لەسەرژیانی خاڵۆ حسێنی کۆکەن ناسراوبە فەرهادی سانی/فەرزانە هێدایەتی زادە
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:خاڵۆ حسێنی کێوکه‌ن ناوێکه هه‌موومان بیستوومانه و جێدهستهکهیشیمان بینیوه.ئه‌و ناوی حسێن کوڕی سه‌لیم، ناسراو به حسێنی عوسمانییه و له‌ناو خه‌ڵکدا به خاڵۆ حسێنی کێوکه‌ن و لالۆ حسێنی کێوکه‌ن و فه‌رهادی کوهکهنی دووه‌م ناسراوه.ساڵی ۱۹۳۰ز بەرامبەر بە ۶ڕەزبەری ۱۳۰۹کۆچی هەتاوی له گوندی دڕۆڵه‌ی خواروو (زستانە هەواری عەشیرەی ئیمامی وشارۆچکەی بانەوڕێ) سه‌ر به […]
- ۰۵ مرداد ۱۳۹۶
- کد خبر 61140
- 5 دیدگاه
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:خاڵۆ حسێنی کێوکه‌ن ناوێکه هه‌موومان بیستوومانه و جێدهستهکهیشیمان بینیوه.ئه‌و ناوی حسێن کوڕی سه‌لیم، ناسراو به حسێنی عوسمانییه و له‌ناو خه‌ڵکدا به خاڵۆ حسێنی کێوکه‌ن و لالۆ حسێنی کێوکه‌ن و فه‌رهادی کوهکهنی دووه‌م ناسراوه.ساڵی ۱۹۳۰ز بەرامبەر بە ۶ڕەزبەری ۱۳۰۹کۆچی هەتاوی له گوندی دڕۆڵه‌ی خواروو (زستانە هەواری عەشیرەی ئیمامی وشارۆچکەی بانەوڕێ) سه‌ر به قه‌زای پاوه له پارێزگای کرماشان له‌دایکبووه.
سه‌ره‌تای ژیانی به شوانیی و هه‌ژاریی به‌سه‌ر بردووه. له ته‌مه‌نی بیست ساڵییدا له‌گه‌ڵ ڕابیعه‌ی ئامۆزای ژیانی هاوسه‌ریی پێکهێناوه. له‌و ژیانی هاوسهرییهدا بوونه‌ته خاوه‌نی ۳ کوڕ و ۳ کچ.خاڵۆ حسێن ڕۆژێک ده‌چێت بۆ ڕاو فیشه‌کێکی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و به‌ر قاچی ده‌که‌وێت، به‌وهۆیه‌وه قاچێکی له کیس ده‌دات.
له شه‌ڕی عێراقـ ئێران‌دا ماڵه‌که‌ی به بۆمب وێران ده‌بێت و ناچار ده‌بێت له گونده‌که‌ی خۆیه‌وه کۆچ بکات بۆ گوندی قشڵاغ.خاڵۆ حسێن چه‌رمه‌سه‌ری ژیانی زۆر چه‌شتووه. هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌رسێ کوڕه‌که‌ی کۆچی دوایی ده‌که‌ن.سێ کچه‌که‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێکده‌هێنن، به‌ڵام دواتر هه‌ر سێ زاواکه‌ی کۆچی دوایی ده‌که‌ن. ئیتر خاڵۆ حسێن ژیانی ده‌بێته پارچه‌یه‌ک غه‌م و مه‌ینه‌تی.
دواتر بڕیار ده‌دات خۆی ڕاده‌ستی خه‌م و گۆشه‌گیریی نه‌کات و قوڵنگه‌که‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ڕێچکه‌ی فه‌رهادی کێوکه‌ن(فرهاد کوهکن)ده‌گرێته‌به‌ر.بە چەکی خۆڕاگرانەی قوڵنگ، جه‌نگ له‌گه‌ڵ شاخ ده‌ستپێده‌کات و له دڵی گابه‌ردی ئه‌و کێوه‌دا خانووه‌یه‌کی ده‌گمه‌ن دروست ده‌کات. خانووه‌که‌ی خاڵۆحسێن له ژوور و ڕاڕه‌و و حه‌مام و ته‌والێت پێکهاتووه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ته‌واوی ئێرانییه‌کان.له وڵاتانی جیهانه‌وه خه‌ڵک ده‌چوونه سه‌ردانی خاڵۆ حسێنی کێوکه‌ن و ماڵه جوانه‌که‌یان به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه و چه‌ندین به‌رنامه‌ی دۆکیۆمێنتاریی وڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانیی له‌سه‌ر پێکهێنراوه.
هه‌ر به‌هۆی گرنگیی ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجامی دابوو خه‌ڵکی ئێران نازناوی فه‌رهادی دووه‌میان پێبه‌خشی.ئەوفەرهادە لەبەرعەشقی شیرین بوو ،بەڵام خاڵۆحسێن لەبەر سەلماندنی خۆڕاگری خۆی بوو کە بەچەکی ڕەنجبەرانە بە گژی ئەو شاخەئەستەمەدا هەڵشاخیا.
دوای ته‌مه‌نێک له ناوبانگی مه‌زنیی بۆ ئه‌و پیاوه.به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆره له‌سه‌ر جێگه که‌وتوو و ململانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌کرد. سه‌رئه‌نجام سه‌رله‌به‌یانی ۲۶ی ته‌مووزی ۲۰۱۶، بەرامبەر بە ۵گەلاوێژی ۱۳۹۵کۆچی هەتاوی له ته‌مه‌نی ۸۶ ساڵییدا له ناحیه‌ی (بانه‌وڕێ)سه‌ر به قه‌زای(پاوه) له پارێزگای(کرماشان)له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به یه‌کجاریی چاوه‌کانی لێکنا و به هه‌تاهه‌تایی ئه‌م دنیا پڕ زه‌حمه‌ته‌ی بهجێشێت.
ئەوەی کە جێی داخە خاڵۆ حسێن پێش مەرگی وەسییەتی کرد بوو کەلەوگۆڕەی کە بەدەستی خۆی لەئەشکەوتە دەستکردەکەی هەڵیکەندبوو بیسراوێنن، بەڵام لەوێ ئەسپەردە نەکرا.خاڵۆ حسێن به جه‌سته ڕۆیشت، به‌ڵام یادگاریی گه‌وره‌که‌ی هه‌ر ماوه‌ته‌وه و شوێنپنجهی دوای خۆیشی هه‌ر زیندووه و له وڵاتانه‌وه خه‌ڵکیی ده‌چنه سه‌ردانی ئەشکەوتە دەستکردەکەی کە هێمای خۆڕاگری خاڵۆحسێن بەرامبەر بەنەهامەتی و ڕنج ومەینەتی ژیانی بووە و نەبوونی یەک قاچ نەیتوانی خاڵۆ حسێن لەسەرئامانجەکەی ڕاوەستێنێ ومل کەچی سرت وسەختی ئەوشاخە بەرزە ومائەستەمەدا نەبوو وبەڕاستی هەڵۆبوونی خۆی سەلماند.
فەرزانە هێدایەتی زادە
با تشکر از شما فرزانه خانم فرزانه و فرهیخته. شاید این بزرگ‌ترین اجحافی باشد در حق کاک حسین که برابر وصیت خودش که فرموده بود در محلی که خود برای خویشتن انتخاب کرده و حتی قبرم را نیز کنده ام دفنم کنید .ولی متاسفانه این کار را نکردند و…….حیف و صد حیف کە خالو حسین حتی بعد مرگ نیز از دست کم لطفیها آسوده نگشت!
فه رزانه خان سوپاس بو ئه و با به ته جوانه ت له سالیادی کوچی دوایی فه رهادی سانی جیی شانازیه کچیک له ناوچه ی ئیمه به م جوره جوان و پاراو به زمانی کوردی ده نوسی هیوام ئه وه یه روژیک هه م‌و کوردیک بتوانیت به کوردی بنوسیت و بخوینیت
بیدار شو خالو که عزیز شده ای تویی که در فقر مطلق زندگی کردی و به مظلومانه ترین شیوه وفات بیدار شو که همه خالو شناس شده اند
سلام
جاداره در مورد این مسئله که چرا چهره های ما بعد از مرگ عزیز می‌شن یخورده فکر کرد . یادم میاد سال به سال کسی احوال این مرد بزرگ رو نمیپرسید و اگر از بازدید کننده ای درخاست پول برای بازدید می‌شد جواب درخوری داده نمی‌شد . مراسم خاک‌سپاری ایشان به ساده ترین شکل ممکن انجام شد و در گمنامی کامل به خاک سپرده شد . یاد گرفتیم از اسامی استفاده ابزاری کنیم البته بعد از مرگ.
با سلام سپاس از خانم هدایتی زاده که به این شیوایی در باره خالو حسین نوشته اند.
در مورد اهمیت دادن به بزرگانمان تنها بعد از مرگشان حق با شماست ولی در مورد خالو حسین با توجه به رشد فضای مجازی و بازتاب اثر ایشان تا حدودی برای مردم شناخته شده بود و قدرش را می دانستیم. خودم شخصا چندین بار خدمت ایشان رسیدم و پای صحبتشان نشستم و مطلبی هم در سال ۱۳۹۴ در مورد این فرهاد زمان در سایتم نوشتم. روحش شاد و یادش گرامی باد.
فرهادی که بی شیرین کوه می کند:
http://nyousofi.ir/?p=497