کاریگه ری ده نگی کورده کان له داهاتوی تورکیادا/ ناصح محمودی
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : مه‌ترسی گه‌وره بۆ ئەردۆگان و کورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی مانگی 7-2015 ، مه‌ترسی گه‌وره بۆ پارتی حکومڕانی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په) و هاوڵاتیانی سته‌ملێکراوی کورد به‌ڕێوه‌یه. پارته‌که‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان (ئه‌که‌په)، 49% ده‌نگه‌کانی له‌هه‌ڵبژاردنی 2011 دا به‌ده‌ستهێنا و خاوه‌نی 312 کورسی په‌رله‌مانه له کۆی 550 کورسی. […]
- ۱۳ خرداد ۱۳۹۴
- کد خبر 16736
- 3 دیدگاه
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : مه‌ترسی گه‌وره بۆ ئەردۆگان و کورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی مانگی 7-2015 ، مه‌ترسی گه‌وره بۆ پارتی حکومڕانی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په) و هاوڵاتیانی سته‌ملێکراوی کورد به‌ڕێوه‌یه.
پارته‌که‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان (ئه‌که‌په)، 49% ده‌نگه‌کانی له‌هه‌ڵبژاردنی 2011 دا به‌ده‌ستهێنا و خاوه‌نی 312 کورسی په‌رله‌مانه له کۆی 550 کورسی. لهڕاپرسییهکی ده‌زگای گێزیجی ئاراشترما له مانگی 1-2015 دا، پێشبینی ده‌کات له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی داهاتودا، ئه‌که‌په رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی بۆ 9.7% دابه‌زێت؛ واته بۆ خوار 40%.
پارته‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، به به‌کارهێنانی ته‌کنیکی نوێ، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت پێشکه‌وتنی گه‌وره به خۆیه‌وه ببینێت. پێشتر که کاندیده‌کانی به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بو، هه‌ده‌په 27 کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
له‌هه‌ڵبژادنی ئه‌مجاره‌دا، هه‌ده‌په وه‌ک پارتێک (نه‌ک کاندیدی سه‌ربه‌خۆ) له‌هه‌مو ناوچه‌کاندا به‌شداری ده‌کات.
ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی نادیموکراتی 10% تێپه‌ڕێنێت (هه‌ر پارتێک ڕێژه‌ی له 10% ده‌نگ که‌متر بێنێت، نوێنه‌ری نابێت له په‌رله‌ماندا)، ئه‌وا ئه‌ندام په‌رله‌مانی زیاتر ده‌نێرێته په‌رله‌مانه‌وه و ده‌بێته هێزێکی ناسراو له سیاسه‌تی تورکیادا. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه تێنه‌په‌ڕێنێت، هه‌مو ده‌نگه‌کانی وه‌ک به‌خشیش ده‌ڕوات بۆ پارتی براوه – که پێشبینی ده‌کرێت ئه‌که‌په بێت.
چاودێران پێیانوایه هه‌ده‌په سه‌رقاڵی گره‌وێکی مه‌ترسیداره، به‌ڵام راپرسییه‌کی نوێ به پێچه‌وانه‌وه لهپێشبینیهکه ده‌ڕوانێت. له‌ڕاپرسی مانگی 4-2015 ده‌زگای گێزیجی له شاری ئه‌سته‌مبوڵدا که کورد له 20% دانیشوانه‌که‌ی پێکده‌هێنێت، پێشبینی ده‌کات هه‌ده‌په 13% ده‌نگه‌کان فه‌راهه‌م بکات که زیادبونێکی دراماتیکییه به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2011 که هه‌ده‌په ته‌نها %5.3 به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌که‌په پاڵپشتی له‌نێو دانیشتوانه کورده‌که‌ی ئه‌سته‌مبوڵدا له ده‌ستداوه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه که مه‌به‌ستی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی 7-2015 دا، دو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت هه‌تاوه‌کو بتوانێت له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانییه‌وه ده‌ستور بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێکی ناوه‌ندی به‌هێزی سه‌رۆکایه‌تی.
گومان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌که‌په بتوانێت ئه‌م ئامانجه‌ی بپێکێت. دابه‌زینی ده‌نگده‌ری ئه‌که‌په به‌پێی راپرسییه‌که، هه‌بونی بارگرژی له‌ناوخۆی ئه‌که‌په‌دا و به‌رزبونه‌وه‌ی لایه‌نگری بۆ هه‌ده‌په واده‌کات که ئه‌سته‌م بێت ئه‌ردۆغان بتوانێت دو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت.
سلاو بو (سلام پاوه) و بینه ران کاک ناصح محمودی شتیکی جوانی نوسیوه د ه سی خوش بیت به راستی جوان ئیشاره ای به هه لبژاردنه کانی کوردستان وترکیه کرده وه وئیمه حه قی خومانه ئاگاداری به شه کانی تر کوردستان بین
کاناسێح به راستی شاره‌زایی زۆرت هه‌یه ئه‌گه‌ر نووسینی خۆت بێت نه‌ک هه‌ڵگه‌ڕان بڕوا ناکه‌م هه‌ڵگه‌ڕان بێت چوون ده‌بوایا ئاماژه‌ت پێ بکردایا. به هه‌ر حاڵ ئه‌مانه که وتت به ئێمه چه!
زور سپاس کاک ناصیح بو هه ستیاری و رون کردنه وه کانت نمونه تان زور بیت