ی 16 اردیبهشت 1403 ساعت 09:43

مامۆستای نازک خه یاڵ،هه وارنشینی عه شق/به هرام به هرامی

مامۆستای نازک خه یاڵ،هه وارنشینی عه شق/به هرام به هرامی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:له هه واری پڕ هاواری خوێندن و خوێندنه وه دا، نه وه یه ک له تاقانه نه وه کانی قوتابخانه ی « ئه حمه دی خانی » وه بیر دێنێته وه؛ که پتر له ٢۵٠ ساڵ پێش ئێستا، له به نده نه کانی به رزی بۆتانه وه هاواری کرد:   دا خه […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:له هه واری پڕ هاواری خوێندن و خوێندنه وه دا، نه وه یه ک له تاقانه نه وه کانی قوتابخانه ی « ئه حمه دی خانی » وه بیر دێنێته وه؛ که پتر له ٢۵٠ ساڵ پێش ئێستا، له به نده نه کانی به رزی بۆتانه وه هاواری کرد:

 

دا خه لق نه بێژتن کو ئه کراد//// بێ مه عریفه تن بێ ئه سل و بونیاد//ئه نواعی میله ل خودان کتێبن//// کورمانج ته نێ دبێ حسێبن//هه م ئه هلی نه زه رنه بێن کو کورمانج//// عیشقه ک نه کرن ژبۆخوه ئامانج //کورمانج نه پڕ د بێ که مالن //// ئه مما د یه تیم و بێ مه جالن

له ڕێ و ڕه سمی ڕێز لێنان له کاکه مۆمن دا که له ڕێکه وتی ١۵/۶/٩٧ له پاوه گیرا، کاکه مۆمن، منی بانگهێشت کرد؛ هه ر چه نده زۆر تامه زرۆ بووم و هه ستم به شانازی ده کرد که له و ڕێ و ڕه سمه دا به شداربم، به ڵام به داخه وه…کاکه مۆمن وه ک ” مه و له وی زه مانه” ئاماژه ی پێکرابوو؛ ئه وه پڕ به مانا ڕاست و به جێیه. هه وار نشینی لێره واره کانی چڕ و پڕی به نده نی شاهۆ، له خوێندنه وه و لێکدانه وه ی چیرۆکی هه ست و ئه وینداری وهه رمانی به رده وامدا، هه ر ده بێ ڕۆحی به رزی حه زره تی مه وله وی بهۆنێته وه… سه ره ڕای ئه وه، هه روه ها که له سه ره تا دا ئاماژه ی پێکرا؛ ئه و به ڕێزه قوتابی به ئه مه گی قوتابخانه ی ” ئه حمه دی خانی “یه، که ڕێبازی خوێندن و خوێندنه وه و هزری هه ڵبژاردووه. له مێژه له ناو کۆمه ڵگای کورده واریدا، خوێندن و بیرو هزر بوه ته ڕێبازی گشتگیر، به ڵام به ده گمه ن هه ن ئه وانه ی که به رپرسانه و به هه ستێکی به تام و چێژ ئه و ڕێبازه هه ڵده بژێرن…

له بیرمه زستانی ساڵی١٣٧١ بوو. ئه کاته ی که تێگه ییشتم کاکه مۆمن شێعر ده ڵێت، ئه ویچ چ شێعرێک؟ هه ر شێعرێکی له سه ر کاغه زێک نووسیبوو، کاغه زه که ی ده ق دابوو، له ناو گیفان و به خه ڵی نابوو. بۆ خۆم پرسیم ئه و هه موو کاغه زه تاکه ی ده توانن له گیفاندا بمێننه وه؟ نافه و تن؟ له ناو ناچن؟…یه کێ له شێعره کانی له ژێر سه ر دێڕی ” ئا وه خته وه شه ن…” گوت و بێژ و ده مه ته قێیه کی شاعێرانه بوو له نێوان خۆی و چه ند شاعێرێکی تردا؛ کاکه مۆمن له  هۆنینه وه ی ڕۆمانتیکی ” ئاوه خته وه شه ن “دا هه ست و ئه وین و سۆزی خۆی له لووتکه ی هه ره برزی مانه وه وده رباز بوون له زۆر هێمای نزم و که م بایه خی ژیاندا پیشان دابوو.

هه ر له و ماوه یه دا، پارچه شیعرێکی مامۆستا قانع بوو که به لای منه وه وه ک ” شاشێعر”ی مامۆستا قانع دێته نرخاندن.به یتی یه که می ئه و شێعره ئه وه یه :” من که کوردم با بنووسم ده فته ر و دیوانی کورد ” ده گه ڵ کاکه مۆمن گوتم: خۆزگه که سێک ببا و پێنج خشتییه کی له سه ر ئه و شێعره ی مامۆستا قانع نووسیبا. کاکه مۆمن شێعره که ی برد و ڕۆژی  دوایی هێنایه وه و پێنج خشتییه که ی له سه ر نووسیبوو. به ڕاستی ئه و به ڕێزه به تێڕوانینێکی ژیرانه و سۆزدارانه له که لام و په یامی مامۆستا قانع کۆڵیوه ته وه و لێکیداوه ته وه. له به شێکی ئه و هۆنراوه یه دا کاکه مۆمن وا ده ڵێ:

نووکی تێژی خامه یه بۆم یاوه رو پشت و په نا//ده ست وپێی بووکی وه ته ن ڕه نگین ئه که م پێی وه ک هه نا     

کاکه مۆمن، به بڕوایه کی خۆش و زمانێکی پاراو، که لامی تێکه ڵ به که لامی مامۆستا قانع کردووه و هێما و هه ستی ئه وی بینیوه. مامۆستا قانع، ئێش و ئازاره کانی مێژووی باش هه ست پێکردووه. مێژووی بوون و مان و به ره وام بوون، مێژووی ” خاک ” و ” مرۆڤ ” و ” نیشتمان ” مێژووی ئه ڤین و سه رهه ڵدان. پاش تێڕوانین و شیکردنه وه و لێکدانه وه یه کی قووڵ و گشت لایه نه، به ئاکامی ” زانین ” و ” تێفکرین ” گه ییشت. جا شاعێری دڵپاک، کاکه مۆمن، وا باسی ده کات:

ئه ی وه ته ن تا کوو گه ییشتن سه ر قوله ی زانایی دێم// خۆم ئه که و قوربانی خاکت سه ر له ڕێگه ت دا ئه نێم// له شکه ری بێداری زانین ڕوو به خاکم نای نهێم //ئاشکرایه هه وڵی کورد ئه مڕۆ به بانگی به رز ئه ڵێم// بێن ته ماشاکه ن عه زیزم مه کته ب و عێرفانی کورد.

کا که مۆمن، قوتا بی به ئه مه گی قوتابخانه ی : ئه حمه دی خانی، نالی، مه حوی، مه وله وی، حاجی قادری کۆیی، قانع و هێمن. شاعرێکی زمان پاک و به ئه نوا، دڵناسک و خۆش بڕوا. هه ستی نه ته وه دۆستی و نیشتمان په روه ری، ده گه ڵ ئه وانه ش بیری تێژی ڕۆمانتیکی شاعێرانه تێکه ڵ به بۆنی چنوور و سووره هه راڵه و شنه ی شاهۆ، هه مووی ئه وانه  بۆ ” مامۆستای نازک خه یاڵی هه وارنشینی عه شق ” پێویستن. چوون ده زانم کاکه مۆمن له باخچه ی ” حاجی قادری کۆیی ” گه لێ چه پکه گوڵی ڕه نگاوڕه نگ و بۆن خۆشی چنیوه، با کۆتایی باسه که مان به پێشکه شکردنی چه ند به یت له حاجی قادری کۆیی بڕازێنینه وه. به هیوای ته مه ن درێژی بۆ کاکه مۆمن ده گه ڵ سۆزو ئه ڤین و هه ستی به رپرسایه تی ئه و به ڕێزه و هه موو خوێنه رانی به ڕێز و به ئه مه گ.

به لاغه تێکی هه یه هیچ زوبانێ نایگاتێ //// له بێ ته عه سسوبی کوردانه بێ ڕه واج وبێ به ها     

به ڵام ئه وانه ی که سه ڕڕافی زێڕوزێوی قسه ن//// به شه هڕوایی ده زانن چ سککه یه که ڕه وا  

گه لێ قسه م له دڵابوو حیکایه تم هه رمابوو//// که چی له به ختی که چم خامه نووکی لێره شکا

3 پاسخ برای “مامۆستای نازک خه یاڵ،هه وارنشینی عه شق/به هرام به هرامی

  • ناشناس در تاریخ شهریور 22, 1397 گفت:

    شعر زیبا پیشکش بە کاک بهرام عزیز و همە ان کسانی کە پشت بە زبان مادریشان میکنند.

    سەنعەت و عێلم و مەعارف زەرەیک باوی نیە
    پیاوەتی لامان بەتەنیا چەتفەیە و جامانەیە
    کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
    دودڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆدەوا بێلانەیە

    شعراز فایق بێکەس

  • ئاشنا عه باس مه نش در تاریخ شهریور 21, 1397 گفت:

    په ر به دل دلمی لاواند ئه م وتاره کاک بارام ماموستای روژانی رابردوو و ئیستام.
    چه نی هه ستم به کورد بوون کرد و چه نی خوه شم ویست که له گه لتان بم بو لاواندنه وه ی مومنی شاعیر و لاوانی تازه پی گه یشتوو به شیعری جوان و پر هه ست و ئه وینی ئه و بو نیشتمانه که ی و عه قلانیه تی نیشتمانی.
    زور پی خوشحال بووم و زوورم خوه ش ویست . ئه م وتاره وتاری من و هه مو لاوانی ولات و شاره خنجیلانه که م پاوه بو.

    بخوینن هه ولی زانین به ن ، جه هاله ت دوژمنی کورده…..

    خه می فه رهه نگ ، خه می ملله ت، خه می چه م
    به بی خولک و ته عاره ف بی به یارم
    بژی ماموستا بارام و بمینی روحی سووکی شاعیری شاره که م ماموستای شیعرم مومنی یه زدانبه خش… ببوره نمتوانی به هوی ئیش و کاری روژانه له کوری ریزلینانه که ت به شدار بم. دیسان سپاس شاعیری ده نگ زولالی شاره که م.

  • ش.ا در تاریخ شهریور 20, 1397 گفت:

    سڵام کاکە بارام. تا ئا یاگێ بزانوو تۆ کوڕوو لالۆ عەباسیەن. و ئینەیە مزانوو تۆ هەورامیەنی و پاوەی و خاس هەورامی مزانی.
    بە پەیلواو من هەر هەورامیێو جە پاوەنە بە سۆرانی وەش بنویسۆ و حازر نەبۆ پەی هاموەڵاتی وێش بە زوانوو وێش و هاموەڵاتیەکەیش بنویسۆ، جە حاڵەتێوەنە نمەترازیۆ. حەتم زوانەکەیش بە زوان نمەزانۆ و بە تەعبیرو وێش بە پیا نمەزانۆ و ئەجۆش جە دیگەرانی فرە کەمتەرا جە حاڵێوەنە زوانی هەورامی بە گرد بارێوەرە جە سۆرانی فرە سەرتەرا چ جە باری تاریخی و کێبیەیش، چ جە باری غەناییش و ساختاریش. بە هەر حاڵ برای ئازیز جە پاوە مەرکەزوو هەورامانی بە هەورامی بنویسدێ و بە عەیبش مەزاندێ.