ج 10 فروردین 1403 ساعت 10:45

چۆن بژی شه رته،نه وه ک چه نده بژی/ به هرام به هرامی

چۆن بژی شه رته،نه وه ک چه نده بژی/ به هرام به هرامی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:مامۆستا هه ژار ئه و کاته ی که ده گه ڵ ڕۆحی خه ییامی نیشابووری دا ده دوێ، وا ویده چێ که دۆخی ژیانی خۆی و گه له که ی له گوتاری خه ییامدا ده بینێته وه؛ له کوردی کردنی یه کێ له چوارینه کانی خه ییامدا ده ڵێ: تیرێژ که […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:مامۆستا هه ژار ئه و کاته ی که ده گه ڵ ڕۆحی خه ییامی نیشابووری دا ده دوێ، وا ویده چێ که دۆخی ژیانی خۆی و گه له که ی له گوتاری خه ییامدا ده بینێته وه؛ له کوردی کردنی یه کێ له چوارینه کانی خه ییامدا ده ڵێ:

تیرێژ که به ڕۆژوپێل به ده ریا دریا//له و ڕۆژه وه گوڵ پێکه نی و بولبول گریا

خوا نووسی له چاره ی ڕه شی ئێمه شی به شمان//ژینێکی هه ژاری پڕ له خۆزیاو بریا

مامۆستا هه ژار له کتێبی به نرخی«چێشتی مجیور»دا، چیرۆکی ژیان و به سه رهاتی خۆی ده گێڕێته وه. زۆرچیرۆکی “نۆستالژیک” و “تراژیک”و”کۆمیک” .له چیرۆکێکدا ده گێڕێته وه: له سه رده می په رته وازه ییدا،بێ خه به ر له ماڵ و منداڵ و خێزانی، له وڵاتی لوبنان تووشی نه خۆشی”سێل”ده بێت و له نه خۆشخانه یه کدا له جێکه وتوو ده بێت…

«…ئه وا دوو ساڵ و ده ڕۆژ ژیانم له و بیمارستانه دا ڕا برد.دوکتور که مه ره خه سی کردم گوتی:نابێ خوت زۆر ماندوو که ی، ده بێ خۆراکت خۆش بێ، نابێ سه رما و گه رما لێت دا و ده بێ و نابێ زۆر…ئه ی خودا!من ساغ و سه لیم ڕۆژێ بیست ساعه ت گرانترین کارم ده کرد.قه ت نانی وشک و پێخۆرێکم نه ده گه ینه یه ک.عاسمان دوور و زه وی سه خت! ئه مجا چبکه م؟…» چێشتی مجیور گێڕانه وه ی تراژیکی له و چه شنه ی زۆری تێدایه… له یه کێکیترله هۆنراوه کانی خه ییامدا ئه و هێمایه ده خاته پێش چاوان:

گریا گوڵێ بۆ گوڵاو سه ر ئاگر نریا//ئه م بۆن و به رامه یه م نه بووبا بریا

نرخی هونه رو جوانیه ده یبا گه ردوون//کێ پێکه نی جارێکی هه زار جار گریا

له جێیه کیتردا،ده گێڕێته وه: له ساڵی١٣٢۵دا که کۆرپه یه کی چوار مانگه ی بووه، به نا گا و کتوپڕ به ره و تاراوگه ڕۆیشتووه و بۆ ماوه ی هه شت ساڵ ئاگای له خێزان و منداڵی نه بووه. پاش ئه و ماوه یه، له به غدا یه ک ده گرنه وه…«کوڕی چوار مانگه ئێستا نۆ ساڵه یه و باوکی ناناسێ؛ پاش هه شت ساڵ جودایی زۆرتاڵ، پێک شاد و شوکور بوینه وه. هه ر چه نده پێده که نیم و شادیم ده نواند، به ڵام له خه جاڵه تا کزه م له جه رگی ده هات…تاوانی ئه و هه موو چاره ڕه شیه من بووم…به ڵام ئه و گله یی نه بوو!…» ده ڵێی ئه و هۆنراوه یه ی خه ییام هۆنینه وه ی حاڵی شێواوی خۆیه تی:

خۆزگه م به که سێ نیشان و ناوێکی نه بوو//له شوێن پڕوپووچ خه یاڵی خاوێکی نه بوو

نه وه ک من و تۆ کونده به بوو ئاسایی//چا وی له قه ڵا یه ک بوو که لاوێکی نه بوو

له گێڕانه وه یه کی خۆش دا باسی سه فه رێکی ده گه ڵ کۆڕێکی سیاسیدا، له وڵاتی لوبنان بۆ وڵاتی ئیتالیا له ڕێگای ده ریاوه ده گێڕێته وه:« له ناپۆلی (مه به ست شاری ناپل له ئیتالیا)یه سێ که لیمه فێر بووم؛ پینه(نان)، ئاکوا(ئاو)، له سه ر ده رکی ئاو ده سته کانیش نووسرابوو(ڕیتی ڕاتا). ده ی چی ترم ده وێ؟(نان) و (ئاو) و (ڕیان) ده زانم ئیتر دانامێنم» چێشتی مجیور، گێڕانه وه ی کۆمیکی له و چه شنه زۆری تێدایه.

مامۆستا هه ژار دوو شۆڕشی کوردی بینیوه؛ بۆ خۆشی له ناو شۆڕشه کاندا بووه و ده وری گێڕاوه. دوو جار سه ر هه ڵدان و تێکشکان! ئه وه ده و رێکی زۆری له سه ر فکر و هزری مامۆستا دا ناوه.

چێشتی مجیور، ته نیا ژیاننامه ی مامۆستا وه ک تاک نیه، کورتکراوه یه کی مێژووی گشتی نه ته وه ی کورده. ئێستا ئه گه ر له روانگه یه کی تره وه وبه تێڕوانینێکی جیاواز له مامۆستا بڕوانین؛ هه ژاری شاعێر، هه ژاری هه نبانه بۆرینه، هه ژاری بلیمه ت و پسپۆڕی سێ زمانی کوردی و فارسی و عه ره بی، هه ژاری وه ر گێڕی کتێبی ” قانوون ی ئیبن سینا” له زمانی عه ره بیه وه بۆ فارسی و ئه دیبی به توانا له بواره کانی جۆراو جۆر دا. مرۆڤیکی شاز و تاقانه، که هیچ زانستگا یه ک نه چووبوو به ڵام ئه وه ی سه لماند که له چه ند بواری زانستیدا پسپۆڕێکی بێ وێنه یه.

ئه وه ی که پێویسته بگوترێ؛ مامۆستاهه ژار له سه رده می منداڵیه وه چووه ته حوجره ی فه قێیان و فێری زانستی دینی بووه. قه ت له قوتابخانه ی مۆدێڕندا نه بووه و زانستی ئاکادێمیکی نه خوێندووه. سه ره ڕای ئه وه ش، ژیانی سه رانسه ر تێک ئاڵاوی هه وراز و نشێوو ئێش و ئازار و چه وساوه یی و ده ربه ده ری بووه. مامۆستا هه ژار ئه و ژیانه شی بۆ خزمه ت به گه ل و نه ته وه که ی ته رخان کردووه. ده کرێ بڵێین ئه و قوتابی قوتابخانه ی” ئه حمه دی خانی” بوو.به و ئاکامه گه ییشت، که مه زنایه تی و سه روه ری هه ر گه ل و نه ته وه یه ک، له ڕێگای زانین و خوێندن و نووسین ه وه وه دی دێت. به و بۆنه یه وه و سه ره ڕای هه موو ته نگ و چه ڵه مه کانی ژیانی، ڕێبازی تێفکرین وخوێندن و نووسینی هه ڵبژارد. دیاره ئه وه ی که له پێناو گه ل و نه ته وه و نیشتمانه که ی دا خۆی به به رپس ده زانێت، قه ت ناتوانێ ده ست له سه ر ده ست دا نیشێت…

مامۆستا هه ژار له پێناو هه ست و بیر و بڕواکانیدا مرڕڤێکی ماندوویی نه ناس و نه به ز بوو؛ ئه و ڕاستییه له نێوه رۆکی وه ر گێڕدراوی یه کێکیتر له چوارینه کانی خه ییامی نیشابووری دا دیاره:

رابوێره به سه ر به رزی به نان و ئاوێک// سه ر دا مه نه وێنه بۆ هه موو ناپیاوێک

له م ژینه که هه ر ده مێکه دێت و ده ڕوا//مه ردایه تی مه فرۆشه له پێناو تاوێک

مامۆستا هه ژار پاش تێپه ڕ کردنی ژیانێکی پڕ بایه خ و به نرخ، له ڕێکه وتی ٢ی ڕه شه مه ی١٣۶٩ی هه تاوی به رانبه ر به٢۶٩١کوردی له ته مه نی ۶٩ ساڵی دا کۆچی دوایی کردو چووه ڕیزی نه مرانی گۆڕه پانی فکروهزرو ئه ده به وه. هه ڵویستی مامۆستا هه ژار له مه ڕ ژیان و تێپه ر کردنی ژیاندا، له دوایین دێڕی هۆنراوه ی ” پیره هه ڵۆ” دا به جوانی  ده ر ده که وێ :

بۆهه ڵۆی به رزه فڕی به رزه مژی// چۆن بژی شه رته نه وه ک چه نده بژی

با ڕۆژه کانی سه ره تای مانگی ڕه شه مه،ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستاهه ژاربه رز ڕاگرین و سڵاوو ڕێز ئاراسته ی گیانی پاکی بکه ین.

به سپاسه وه:به هرام به هرامی 

یک پاسخ برای “چۆن بژی شه رته،نه وه ک چه نده بژی/ به هرام به هرامی

  • دوست در تاریخ بهمن 17, 1396 گفت:

    سلام کاک بارام متاسفانه اکثرا کردی بلد نیستیم ولی عنوان مطلب جالب بود امروز چند روز باشی مهمه تا چگونه بودن …