پ 06 اردیبهشت 1403 ساعت 03:25

من داماوم!که وابوو،من هه م!/بهرام بهرامی

من داماوم!که وابوو،من هه م!/بهرام بهرامی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:له چه رخی حه فده هه می زایینیدا،«دێکارت»فیلسووفی بلیمه تی فه رانسه،له مه ڕ پێناسه ی مرۆڤدا تێڕوانینێکی نوێی هێنایه ئاراوه. دێکارت له ره سته یه کی کورتدا گوتی:I AM THINKING’ THEREFORE I AM””«من تێده فکرم، که وا بوو من هه م» دیاره وته ی دێکارت له سه رده می بزووتنه […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه:له چه رخی حه فده هه می زایینیدا،«دێکارت»فیلسووفی بلیمه تی فه رانسه،له مه ڕ پێناسه ی مرۆڤدا تێڕوانینێکی نوێی هێنایه ئاراوه. دێکارت له ره سته یه کی کورتدا گوتی:I AM THINKING’ THEREFORE I AM””«من تێده فکرم، که وا بوو من هه م» دیاره وته ی دێکارت له سه رده می بزووتنه وه ی ڕۆشنبیریدا،خوێندنه وه یه کی نوێ له پێناسه ی مرۆڤدا هێنایه ئاراوه.له بیرۆکه ی دێکارت دا؛ تێفکرین هێمای پێناسه ی بوونی مرۆڤ ه که ئه و له بوونه وه رانی تر جیاواز ده کا ته وه.

له سه ره تاکانی سه ده ی بیسته مدا،«ئێریک فرۆم» قوتابی به ناوبانگی قوتابخانه ی «فرۆید» له لێکدانه وه یه کی هێماکانی ژیانی مرۆڤی سه ده ی بیسته مدا،له کتێبی«هه بوون یابوون» دا ده ڵێ: « مرۆڤایه تی سه رده می ئه مڕۆ بوونی خۆی به پێداویستی یه کانی ژیانی مادی پێناسه ده کات؛ من ده ژیم، من هه وڵده ده م، من ده خۆم، من ده نووم، من له پێناو خۆشی و ئاسووده یی تێده کۆشم، من…من…که وا بوومن هه م.»

ده کرێ بڵێین بۆچوونه کانی دێکارت وئێریک فرۆم، تێڕوانینی فه لسه فیه بۆ ژیانی مرۆڤ؛ وته ی دێکارت نوێنه ری هه ندی که سایه تی جیاوازه و تێڕوانینی ئێریک فرۆم راستی یه کانی ژیانی تێکڕای مرۆڤایه تی ده خاته ڕوو.

له به ستێنی ده روون ناسی په روه رده و بارهێناندا،«مارتین سلیگمه ن» پسپۆڕی ئامریکایی بیرۆکه ی”learned helplessness ڕاهاتن به داماوی” ی هێنایه ئاراوه.به پێی بیرۆکه ی سلیگمه ن،مرۆڤ له دۆخی ناله باری ڕه وانیدا، پێکهاته ی ده روونی به چه شنێک تێک ده ڕووخێت، که به وبڕوایه ده گات که داماوه.هه رچه نده هه وڵ بدات و تێبکۆشێت،له داماوی رزگاری نابێت؛ من چاره ڕه شم،من هیچ ئاواتێکم وه دی نایه ت، هیچ ئا سۆیه کی ڕوون بۆخۆم وه دی ناکه م، و…من داماوم، که وابوومن هه م.

تێکڕای ئه وه ی که گوترا، بیرۆکه کانی دێکارت و ئێریک فرۆم و سلیگمه ن،وه ک پێکهاته یه کی یه ک گرتوو، چ له باره ی مرۆڤ به تاک و چ له باره ی کۆمه ڵگای مرۆڤایه تییه وه ده بیندرێت و پێوانه ده کرێت.به تایبه ت تێۆری ڕاهاتن به داماوی،باسێکی زۆر وردی ده روون شیکاریه که له به ستێنی کۆمه ڵناسانه شدا جێی لێکۆڵینه وه یه.

کاتێک نه وه کانی گه لێک چاوله ڕابردووی خۆیان ده که ن و ده بینن پڕاوپڕه له که ندوکۆسپ و قه یران وکاره ساتی په یتا په یتا و چیرۆکی سه رهه ڵدان ودامرکانی بێ بڕانه وه،له ئاکامدا نه ستی گشتی تێک ده ڕووخێت. هێمای داماوی ده بێته پێناسه ی گشتی ئه و گه له.له و دۆخه دا زۆرێک له بیرمه ندانی ئه و گه له ده بنه پێشه نگی چاندن و په ره پێدانی بیری داماوی له ناو فکرو هزری کۆمه ڵانی خه ڵکدا.

 

له دۆخێکدا که ژیانی ئاسایی خه ڵک له گۆڕان و په ره سه ندندایه، خوێنده واری له پێشڤه چووندایه و ژماره ی ئه وانه ی که بڕوانامه ی پسپۆڕی زانستیان هه یه له زیادتربووندایه،زانستگاکان به رده وام په ره ده ستێنن و…به ڵام خوێندنه وه ی چیرۆکی کزی وداماوی وخۆبه که م زانین هه رنابڕێته وه؛ ته نانه ت ڕووناکبیره کان و خوێنده واره کانیش ئه بڕوایه یان هه یه. له و دۆخه دا ده توانین به و ئاکامه بگه ین که ڕۆح و نه ستی گشتی تێکڕووخاوه و تووشی «ڕاهاتن به داماوی» بووه.

که چاوێک به مێژووی هه موو گه له کان و نه ته وه کانی جیهاندا بخشێنین،ده بینین چیرۆکی سه ر هه ڵدان و دامرکان،پێکهێنان و ڕووخان،پێشڤه چوون و پاشه کشه کردن،له ناوچوون و ژیانه وه و…مێژووی هه موو نه ته وه کانی ته نیوه ته وه؛له ڕاستیدا مێژووی هه مووی جیهان هه روا له سووڕانه وه بووه. کامه نه ته وه له جیهاندا هه یه که هه رواساده به سه روه ری و مه زنایه تی گه ییشتبێت؟له ڕاستیدا هه وڵدان و تێکوشان هێمای زیندوو بوونی هه ر گه لێکه. بیری من داماوم که وا بوو من هه م، له زه ینی تاک و کۆمه ڵدا بسڕێته وه. به پێچه وانه من بڕوام به خۆهه یه که وابوو من هه م، من تێده کۆشم که وا بوومن هه م، من هه وڵ ده ده م که وابوومن هه م، من به ره و پێش ده ڕۆم که وابوو من هه م و…