پیام تسلیت جمعی از شاعران پاوه بمناسبت درگذشت ماموستا شاخوان حلبچه ای
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : جمعی از شاعران شهرستان پاوه پیام تسلیتی به مناسبت درگذشت شاعر ماموستا شاخوان حلبچه ای در قالب یک شعر بصورت ذیل منتشر کرده اند : ? گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو بۆ لای خودایه ? به داخێکی زۆر گرانه‌وه هه‌واڵی کوچی دوایی (مامۆستا جه‌میل عبدالرحمن محمد) ناسراو به مامۆستا شاخه‌وان قائم مه‌قامی […]
- ۲۱ بهمن ۱۳۹۵
- کد خبر 54194
- بدون دیدگاه
پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : جمعی از شاعران شهرستان پاوه پیام تسلیتی به مناسبت درگذشت شاعر ماموستا شاخوان حلبچه ای در قالب یک شعر بصورت ذیل منتشر کرده اند :
? گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو بۆ لای خودایه ?
به داخێکی زۆر گرانه‌وه هه‌واڵی کوچی دوایی (مامۆستا جه‌میل عبدالرحمن محمد) ناسراو به مامۆستا شاخه‌وان قائم مه‌قامی پێشووی شار‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان پێ گه‌ییشت که به‌ڕاستی غه‌مباری کردین و دڵی هه‌ژاندین ؛
به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و شاعرانی شار‌ی پاوه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ی ئه‌و و هه‌موو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شار‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ین ،
دڵ‌ته‌نگی خۆمان به شێعرێکی مامۆستا که سوپاس‌نامه‌یێکه بۆ خه‌ڵکی شاره پاوه که له کاتی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نووسیویه‌تی ده‌رده‌بڕین:
?ئه‌سرین بهێڵه باسێکی شار که‌م?
ئه‌سرین بهێڵه باسێکی شار که‌م
با تاوێ به‌کوڵ شیوه‌ن و زار که‌م
بێڵه با کووره‌ی سینه‌م گه‌رم که‌م
باسی گه‌له‌که‌ی ده‌ربه‌ده‌رم که‌م
بێڵه با بچمه ناو خه‌یاڵه‌وه
بچمه ئه‌ڵبوومی کۆنه‌ساڵه‌وه
به‌رچاوم مه‌گره بێڵه با خامه‌م
لاپه‌ڕه‌ی مێژوو ڕه‌ش کات به نامه‌م
بێڵه با بگریم شین و زاری که‌م
با باسی زانکۆی کورده‌واری که‌م
جورعه‌ی خه‌فه‌تم په‌یتا په‌یتایه
ئه‌سرین نه‌وه‌کوو لێڵاییم دایه
نه‌وه‌ک له هۆش چم له تاو گریه وشین
وچانێ بگره‌و ڕێگه‌مده ئه‌سرین
به لێوه‌له‌ره و گریانۆ بێژم
ئه‌سرین بۆ کۆرپه‌ی سووتاو ئه‌ڕێژم
زانکۆی مه‌عریفه‌ت گه‌رمه دڵه‌که‌م
شینی خه‌زانی ، باغچه‌ی گوڵه‌که‌م
چی بکه‌م چی بڵێم چۆن پێناست که‌م
چۆن باسی شێوه‌ی که‌س نه‌ناست که‌م
لاشه‌ی سووتاوی مناڵی هۆزت
بوو به په‌یامی ئاری نه‌ورۆزت
سوپاس بۆو که‌سیه‌ی خامه‌ی کار بووه
له باسی تۆ دا لێوبه‌بار بووه
سوپاس بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌که‌م
که هاتنه هاوار گه‌ل و ژانه‌که‌م
سوپاس بۆ خه‌ڵکی به‌ڕێزی (پاوه)
که بۆ دڵنه‌وات وه‌ستان به پاوه
سوپاس بۆ کۆڕی ئه‌ده‌ی (پاوه)ش
که کۆرپه‌ی تۆیان گرتۆته باوه‌ش
سوپاس بۆ ئه‌وه‌ش خه‌زانه‌که‌ی تۆی
وه‌ک لاوانه‌وه کرده دیاری خۆی (ئێشاره به کتێبی خه‌زانی هه‌ڵه‌بجه که له‌و سه‌رده‌مه له لایه‌ن شاعرانی پاوه چاپ کرا)
سوپاس بۆ خامه و وته‌ی پڕمانای
ئه‌و خاوه‌ن هه‌سته‌ش مه‌رسیه‌ی دانای
دایکه هه‌ڵه‌بجه دڵ حه‌زینه‌که‌م
زانکۆی فه‌رهه‌نگی دنیا و دینه‌که‌م
من وه‌ک خامه‌یه‌ک له نێو ده‌ستاوم
له باتی خه‌ڵکی تۆ دا هه‌ستاوم
ده‌ستم خستووه سه‌ر چاوانه‌وه
بۆو خاوه‌ن خامه‌ی تۆی لاوانه‌وه
شاخه‌وان دێره سارد و سه‌رمایه
کاڵای شڕۆڵه‌ی غه‌م له به‌رمایه
بۆ وه‌ک بایه‌قوش عاشق به شه‌ویت
شه‌وگار دره‌نگه تاکه‌ی ناخه‌ویت
تۆ چیت پێ ئه‌کرێت به‌س خوا ده‌توانێت
پاداش بۆ دۆستی غه‌ریبان دا‌نێت
له خودای گه‌وره و بی وێنه ده‌پاڕێینه‌وه رۆحی ئه‌و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و سه‌بر و ئارامی به ئێوه‌ی ئازیز ببه‌خشێت ..
( بارام وه‌ڵه‌دبه‌یگی – هادی سپه‌نجی – مۆمن یه‌زدانبه‌خش – محمد ره‌شید ئه‌مینی – باقی شه‌فێعی – مه‌عسووم سه‌فێعی – عبدا… کاکه‌برایی – و.. )
ژیان‌نامه شاخه‌وان هه‌ڵه‌بجه‌یی :
ناوی (جمیل عبدالرحمن محمد فرج میروه‌یس)
نازناوی شیعری (شاخه‌وان) و هه‌ڵه‌بجه‌دا به مامۆستاجه‌میل ناسراوه..
له ساڵی ۱۹۵۴ (۱۳۳۶ی کۆچی) له هه‌ڵه‌بجه له دایک بوو ؛
خوێندنی سه‌ره‌تایی له هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ده‌کات و خوێندنی دواناوه‌ندی له ساڵی ۱۹۷۵ له سلێمانی ته‌واو ده‌کات و بۆ ماوه‌ی ساڵیک خولی ئاماده‌یی پێگه‌یاندنی مامۆستایی له به‌غدا ته‌واو ده‌کات ..
له ساڵی ۱۹۷۷ ده‌بێته مامۆستای سه‌ره‌تایی له گوندی سازانی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه تا ساڵی ۱۹۸۸ له قوتابخانه‌کانی سازان و پریس و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به گشتی وانه‌ی وتووه ..
له ساڵی ۱۹۹۶ بۆ ماوه‌ی ۱۰ سال ده‌کرێته به قائیم‌مه‌قامی (فه‌رمانداری) هه‌ڵه‌بجه تا ساڵی ۲۰۰۶ و دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌وی کار ده‌کات تا ساڵی ۲۰۱۱ که خانه‌نشین ده‌بێت .. و رۆژی هه‌فتی دووی ۲۰۱۷ (۱۹بهمن۱۳۹۵) کۆچی دوایی ده‌کات ..
گفتنی است ماموستا شاخوان حلبچه ای شاعر و هنرمند حلبچه ای است که مدت کمی نیز فرماندار حلبچه بوده و هنرمند شناخته شده است وی ارتباط نزدیکی با شاعران شهرستان پاوه و بخصوص شاعر دیارمان آقای هادی سپنجی دارد از جمله کارهای ماندگار این شاعر حبلچه ای سپاسنامه ای به صورت شعر بود که برای تشکر از مردم پاوه و اورامان در زمان آوارگی مردم حلبچه نوشت . این شاعر سرشناس حلبچه ای روز گذشته دار فانی را وداع گفت .