ج 10 فروردین 1403 ساعت 06:02

بەشداری چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی پاوە،لە مەراسیمی پرسە خاڵۆ حسەین کۆکەن

بەشداری چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی پاوە،لە مەراسیمی پرسە خاڵۆ حسەین کۆکەن

به گزارش سلام پاوه : بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری دەنگی بانەوڕێ؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی، کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی پاوە و هەورامان، بەشداریان لە مەراسیمی پرسەی خاڵۆ حسەین کۆکەن لە شاری بانەوڕێ کرد. لەو مەراسیمەدا، کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شار و گوندەکانی ناوچەی هەورامان بەشدار بوون، چەندین کەسایەتی فەرهەنگی ئەدەبی […]

به گزارش سلام پاوه : بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری دەنگی بانەوڕێ؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی، کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی پاوە و هەورامان، بەشداریان لە مەراسیمی پرسەی خاڵۆ حسەین کۆکەن لە شاری بانەوڕێ کرد. لەو مەراسیمەدا، کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شار و گوندەکانی ناوچەی هەورامان بەشدار بوون، چەندین کەسایەتی فەرهەنگی ئەدەبی و ئایینی، لە چەندین وتەی جیاجیادا، باسیان لە زەحمەت و ماندوو بوونەکانی خاڵۆ حوسێن کرد کە بە چ هێز و توانایەکی لەڕادەبەدەرەوە توانیویەتی سامانێکی نیشتمانی و گەشتیاری لە دڵی تەوەنە ڕەقەکانی شاهۆی سەربەرزدا (گوندی مەیگۆڕێ)، بخۆڵقێنێت.سلام پاوه : به شداری چالاکانی فرهنگی پاوه

لە بەشێکی مەراسیمەکەدا، موختار هەدایەتی وەک یەک لە چالاکانی فەرهەنگی لە کورتەباسێکدا، باسی لە کەسایەتی خاڵۆ حوسێن کرد و وەک ڕەخنە و گلەیی پەرژایە سەر جۆری ئەسپەردەکردنەکەی خاڵۆ و دەقاودەق وەسیەتەکەیان جێبەجێ نەکردوە و وەک چۆن لە حەیاتیدا، کەمتەرخەمی لەگەڵ کرا، لە کاتی مردن و ئەسپەردەکردنەکەیشیدا، هەروا کەمتەرخەمی پێکرا. پاشان داود غەفاری بەنوێنەرایەتی چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامان، دەقی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی چالاکانی خوێندەوە و ڕێزی لە کەسایەتی بەرزی ئەو بەرزەفڕە گرت.

زۆر بەداخەوە خاڵۆ حوسێن کۆکەن کەسایەتی ناودار و هۆنەرمەندی کۆکەن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی کۆچی دوایی کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامانە بۆ کۆچی دوایی خاڵۆ حسەین کۆکەن.

گەڕانەوە بۆ لای خودا

نامرن، ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین!

بەداخێکی گــرانەوە هـەواڵی کۆچی دوایی حەزرەتــە بەرزەفــڕە دڵ پڕ لە عەزرەت و تاســـەکەی نیشتمـــان و مەیگۆڕێ نووســـەکەی هـەورامـــانی کـەونارا، جەنابی «خــاڵــۆ حــوسـێــن کــۆکــەن»، ڕادەگەیەنیــن و وێـــــڕای بەرز نرخانــدنی زەحمــەتە بە پیتــەکانی و سامـــانە نیشتمــانی و نەتەوەییەکەی، لە ناخی دڵی پڕلە کوڵمـــانەوە، بە هـــەزاران سڵاوی ئەمەک و وەفـــا و حــۆرمــەت بۆ دڵە گـــەورە کوردانەکەی دەنێـــرین و لە بەرامبــــەر شکۆ و مەزنایــەتیدا، سـەری ڕێز و خۆشـــەویستی دادەنوێنیــن و سەرەخۆشی لە خۆمــــان و لە دایکی نیشتمـــان و سەرجەم گەلی کــورد و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەتی و ئۆگرانی ئەو زاتە دەکەین و بەهەشتێک لە حەسانەوە و نەمــــری و ئازادی بۆ ئەو حــەزرەتــە، بە ئاوات دەخوازیـــن!

دڵنیــاین، لە مەیدان و سەرشەقامانی شار و گوندان، خاڵۆ حوسێن پەیکەرەیەک دەبێت لە شانـــازی و بەرخــۆدان و هــەرواش نیشتمـــاندۆستــان و نیشتمــانپارێــــزان، «تەلارە مێژووییـــەکەی مەیگــۆڕێ» وەک بیلبیلــەی چاو دەپارێـــزن و دەیکەنەوە جێ نزرگــــە و مۆنۆمێنتێک لە حەزرەتی ساز دەکەن، کە هەتای نیشتمـــان بە نەمــری دەمێنێتـــەوە یادەوەری و دەنگی تەقــەی تێشەکــەی و ســـۆی زامـــە شەقارشـەقارەکانی دەستی، مەدرەسەیەک دەبن لە ئەزموون و تێکۆشان، بۆ بەرەکانی دواتر.

دەستەی چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هـــەورامـــــان
۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی

4 پاسخ برای “بەشداری چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی پاوە،لە مەراسیمی پرسە خاڵۆ حسەین کۆکەن

  • اکبر جوانرود در تاریخ مرداد 6, 1395 گفت:

    پرسه و سه ره خوشیی خوم آراسته ی هه مو خه لکی هه ورامان ده که م خالو حوسین ده یی توانی به فروشتنی ایشه که یی خویی ده وله مه ن بکا به لام چون له بیری گه لی خویی دابو بو دوا روژ هه رگیز مه ردایه تی خویی و گه له که ی بو پاره نه فروشت هه زاران سلاو ده نیرم بو روحی پاکی خودا به به هه شتی به رینی شاد بکات هه ورامان جیگایی که له پیاوانه هه زاران ره حمه ت له و قوتابخانه

  • شاهوو در تاریخ مرداد 6, 1395 گفت:

    این چالاکان ادبی، زمانی که خالو حسین در قید حیات بود چند بار براش مراسم گرفتن؟؟مراسم معرفی همچین شخصیتی برای مناطق غیر از استان کرمانشاه!!! چرا باید ملت ما همیشه در مراسم های ختم حضور سبز داشته باشند؟ چرا تا وقتی که شخصی نفس میکشد نباید به یادش بود اسمی ازش برده بشه؟تا چه حد باید فرهنگ مرده پرستی را رواج دهیم؟ در موزد شخص خالو حسین نیست کلی عرض شد، وقتی که این شخصیت بزرگ در آن بیابان و خانه سنگی خود زندگی میکرد این آقایان چالاکان ادبی و هر آنکس که در مراسم ختمش شرکت کردند کجا بودند؟؟؟ روحش شاد براستی تا وقتی کسی زنده است بی ارزش و اعتبار است ولی بعد مرگش اسطوره میشود،فرهاد ثانی میشود و جالبتر از همه این است که در فضای شبکه های مجازی این متن را نزدیک 200 بار خواندم :اورامانات در سوگ فرهاد ثانی ? جای تاسف دارد واقعا همش باید تظاهر کنیم و مثل بازیگرهای نقش اول نمایش ایفای نقش کنیم ..اینجاست که باید گفت:زنده را تا زنده است یاد کنیم ور نه بر مزارش آب پاشیدن چه سود؟؟؟

  • Persian Gulf در تاریخ مرداد 6, 1395 گفت:

    خامه از نوشتن وزبان از سخن بازمانده ///درگذشت شیرژیان ,کلان مرد چکاد افراشته کهن دیار هورامان را به سترگ ملت هورامان, غم مباد گفته ,برای ان درگذشته برگزیده, شادروان خالوحسین از اهورامزدای گردون ,پردیس مینویی وبرای بازماندگان شکیبایی خواستارم.امیدانکه قدردان اینگونه هنرمندان سترگ دیارمان باشیم ونیک خواهی ونیک منشی ایشان را سرمشق زندگیمان نماییم.وافرینش هنری را ازایشان فرابگیریم.
    درپایان بایسته وشایسته میدانم ازکنشگران انجمن چابک وچالاک وخردورز پاوه وهورامان ارزوی پیروزی وسربلندی نمایم .امید انکه ساحت گسترده هنر وادب سترگ دیارهورامان همواره اوردگاه اینچنینی وبرپایی همایشهای اینگونه باشد واز سووبه نوبه خویش از همه مردم هورامان که در ایین پرسه وخاکسپاری این کلان مرد امدندوپیوسته بودند سپاسگذاری میکنم..
    اهورامزدای جهانیان نگهبان وپاسدار همه باد .بدرود

  • شهروند در تاریخ مرداد 6, 1395 گفت:

    دوستان چرا این قدر از کلمات سنگین وقلمبه سلمبه در نوشته هایتان استفاده میکنید، متنی ادبی با کلمات وجملات ساده و روان بهتره که عامه پسند باشه، آیا اشعار و نوشته های بزرگان ما این گونه غیر قابل فهم اند یا ساده وسلیس و و روان، ازجمله مولوی کرد و….