ج 10 فروردین 1403 ساعت 01:59

کام زوان له به ین ده چی وکامیان ده وله مه ند/ناسحی مه حموودی

کام زوان له به ین ده چی وکامیان ده وله مه ند/ناسحی مه حموودی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : دو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان بە 12 زمان دەدوێن رۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت نیوەی زمانەكانی جیهان لەم سەدەیەدا وندەبن‌و نامێنن، نزیكەی 3%ی دانیشتوانی جیهان بە 96%ی زمانەكانی قسەدەكەن‌و زمانی ئینگلیزیش بازاڕی گەرمە‌و 1.5 ملیار كەس سەرقاڵی خوێندن‌و فێربونی ئەم زمانەن. رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی راپۆرتێكی ئامادەكردوە‌و تێیدا ئەو زمانانەی […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : دو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان بە 12 زمان دەدوێن

رۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت نیوەی زمانەكانی جیهان لەم سەدەیەدا وندەبن‌و نامێنن، نزیكەی 3%ی دانیشتوانی جیهان بە 96%ی زمانەكانی قسەدەكەن‌و زمانیناصح محمودی ئینگلیزیش بازاڕی گەرمە‌و 1.5 ملیار كەس سەرقاڵی خوێندن‌و فێربونی ئەم زمانەن.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی راپۆرتێكی ئامادەكردوە‌و تێیدا ئەو زمانانەی خستوەتەڕو كە لە جیهاندا زۆرترین كەس پێی دەدوێن‌و بەكاریدەهێنن، ئەو ناوچانەشی دیاریكردوە كە ئەو زمانانەی تێدا بڵاوە، لەگەڵ ژمارەی ئەو كەسانەی سەرقاڵی خوێندن بەو زمانانە.
رۆژنامەكە دەڵێت ژمارەی ئەو كەسانەی كە زمانی چینی بە زمانی دایكی خۆیان دادەنێن زۆترینن لە جیهاندا، پاشان زمانی هیندی دێت‌و ئەو دو زمانە لە بنچینەدا هاوبەشن‌و دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی باكوری هیند.
لە جیهاندا 1.39 ملیار كەس بە زمانی چینی دەدوێن‌و 588 ملیۆن كەسیش بە زمانی هیندی‌و 527 ملیۆن كەسیش بە زمانی ئینگلیزی قسەدەكەن، 467 ملیۆن كەسیش لە 60 وڵات بە زمانی عەرەبی دەدوێن، هاوكات زمانی ئیتالی لەنێوان ئەو زمانانەی بەكاردەهێنرێت لە جیهاندا كەمترین قسەكەری هەیەو تەنیا 67 ملیۆن كەس قسەی پێدەكەن.
رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتەكەیدا پشتی بە زانیارییەكانی كتێبی ” راستییە زانستییەكان” بەستوە كە هەواڵگری ئەمەریكا دەریدەكات لەگەڵ داتای رێكخراوی رۆشنبیری‌و زانستی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان ” یونیسكۆ”.
2301 زمان لە ئاسیا
دەربارەی دابەشبونی زمانەكان لە كیشوەرەكاندا راپۆرتەكە رونیكردوەتەوە كە لە ئاسیادا 2301 زمان‌و لە ئەفریقا 2138 زمان‌و لە ئەوروپا 286 زمان‌و لە هەردو ئەمریكا 1064 زمان‌و لە زەریای هێمن 1313 زمان هەن.
هەروەها چەند دەوڵەتێك هەن كە هاوڵایاتییەكانیان بە ژمارەیەكی زۆر زمان قسەدەكەن، بۆ نمونە دانیشتوانی بابوا گینیای نوێ‌ بە 98 زمان دەدوێن، هاوڵاتیانی هیندستان بە 91 زمان قسەدەكەن‌و هاوڵاتیانی ئەفغانسان لە 71 زمان‌و سۆماڵییەكان بە 44 زمان‌و چینییەكان بە 51 زمان‌و لە تانزانیاش هاوڵاتیان بە 86 زمان قسەدەكەن‌و تونسییەكانیش بە دو زمان كە ئەویش زمانی عەرەبی‌و فەرەنسییە.
ئاماژەپێدەری گرینبێرگ بۆ هەمەجۆری زمان لە ویلایەتە یەكگرتوەكان بایەخ بە هەمەجۆری زمانەكان لە وڵاتانی تردا نادات، ئەگەر بە شێوەیەكی هەڕەمەكی دو كەس لە كامێرۆن هەڵبژێریت بۆ نمونە، بە ڕێژەی 97% ئەگەری ئەوە هەیە هەر یەكێكیان زمانێكی رەسەنی جیاواز لەوەی تری هەیە، بەڵام لە ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەو ئەگەرە تەنیا 33%ە.
ئینگلیزی بازاڕی گەرمە
زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا گرنگی پێدەدرێت‌و هاوڵاتیانی 101 وڵاتی جیهان قسەی پێدەكەن‌و زمانی عەرەبیش لە نێو هاوڵاتیانی 60 وڵاتدا بڵاوە‌و دانیشتوانی 51 وڵات بە زمانی فەرەنسی قسەدەكەن‌و هاوڵاتیانی 12ی وڵاتیش بە زمانی پورتوگالی دەدوێن.
رۆژنامەكە دەڵێت هۆكاری بونی زمانە ئەوروپییەكانی وەك فەرەنسی‌و ئینگلیزی‌و پورتوگالی لە لیستی ئەو زمانانەی زۆر بەربڵاون دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی داگیركاری ” ئیستیعماری.”
فەرمییە لە 35 وڵاتدا
زمانی ئینگلیزی  بە هەمو زمانەكانی تر زمانی فەرمییە لە جیهاندا‌و لە 35 وڵاتدا وەك زمانی فەرمیی دانراوە وەك كەنەدا، كامیرۆن، ئەریتریا، هندستان‌و ئەفریقای باشور.
سەرەڕای ئەوەش ئەگەر دەوڵەتێك زمانی ئینگلیزی وەك زمانی فەرمیی وڵات ناساندوە هیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە زمانی ئاخاوتن‌و پەیوەندیكردنی هاوڵاتیانی ناوخۆیەوە نییە.
لە ژمارەیەك وڵاتدا ، كەمینەیەكی بچوك لە دانیشتوانەكەی فێری زمانی ئینگلیزی بون وەك زمانێكی رەسەن، سەرەرای ئەوەش زۆترین زمانەكانی جیهان ژمارەیەكی كەم لە خەڵك پێی دەدوێنن ئەوەش بەهۆی ئەوەی نیوەی زمانەكانی جیهان بە كۆتایی هاتنی ئەم سەدەیە نامێنن‌و لەناودەچن.
لەناوچونی زمان
راپۆرتەكەی واشنتن پۆست ئاماژەبۆئەوەدەكات كە هەندێك لە زمانەكان كۆتایی ئەم سەدەیە لەناودەچن‌و نزیكەی 3%ی دانیشتوانی جیهان بە 96%ی زمانەكانی جیهان قسەدەكەن‌و هەندێك زمان هەیە تەنیا 1000 كەس قسەی پێدەكەن.
هەروەها بەپێی خەمڵاندنی یونیسكۆش نیوەی ئەو زمانانەی لە جیهاندا قسەیانپێدەكرێت بە كۆتاییهاتنی ئەم سەدەیە وندەبن‌و نامێنن، رێكخراوەكە راشیدەگەیەنێت لەناوچونی زمان ئەو زمانانەش دەگرێتەوە كە دانیشتوانی كەناری خۆرئاوای ویلایەتە یەكگرتوەكان‌و زمانی دانیشتوانە رەسەنەكانی ناوەڕاستی وڵات قسەیپێدەكەن، لەگەڵ زمانەكانی ناوچەكانی دارستانەكانی ئەمازۆن‌و بیابانی گەورەی ئەفریقا‌و ئوستورالیا‌و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا.
ئەو زمانەی كە زۆرترین كەس لە جیهاندا هەوڵی فێربونی دەدەن زمانی ئینگلیزییە‌و یەكێك لە‌و زمانە بیانییانەی كە زۆر بەربڵاوەو زمانی نزیكەی 1.5 ملیار كەسە، دوای ئەو زمانی فەرەنسی دێت كە 82 ملیۆن كەس سەرقاڵی خوێندنی ئەو زمانەن‌و زمانی چینیش 30ی ملیۆن كەس دەیخوێنن‌و هاوكات هەریەك لە زمانەكانی ئەڵمانیی‌و ئیسپانیشی 14.5 ملیۆن كەس سەرقاڵی خوێندن‌و فێربونی ئەو زمانەن.

3 پاسخ برای “کام زوان له به ین ده چی وکامیان ده وله مه ند/ناسحی مه حموودی

  • تقی در تاریخ اردیبهشت 15, 1394 گفت:

    آقای صالحی لطف کنید ……

  • نورالدین یوسفی در تاریخ اردیبهشت 13, 1394 گفت:

    کاک ناصح ده ست خوش بیت. زور باشه.
    ئه وه ی له گوران و نه ماندایه هه ر زمان نییه به لکوو که لتوری فه ره یه ک له ولاتانی جیهان له ناوچوندایه ئه گه ر چی ده توانین بیژین زمان به شیکی هه ره گه وره یه له هه ر که لتوریکدا.

  • مهرداد در تاریخ اردیبهشت 10, 1394 گفت:

    دس ت خوش بیت زور جوانو