ج 10 فروردین 1403 ساعت 19:32

گرنگی فیربونی زمانی اینگلیسی/ناسحی مه حموودی.

گرنگی فیربونی زمانی اینگلیسی/ناسحی مه حموودی.

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه :فێربوونی زمانی ئینگلیزی بووەتە پێویستییەكی گرنگ لەژیانی رۆژانەماندا و ناتوانین هیچ رێگە چارەیەكی دیكەی بۆ بدۆزینەوە، چونكە زۆربەی كارەكان لەمڕۆدا پێویستی بە زمانی ئینگلیزی هەیە. زمانی ئینگلیزی پێویستە بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە كار لەسەر كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا دەكەن كە ئەمەش دەروازەكەیەتی، هەرچەندە ئێستا بووەتە زمانی فەرمی ناردنی ئیمێل […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه :فێربوونی زمانی ئینگلیزی بووەتە پێویستییەكی گرنگ لەژیانی رۆژانەماندا و ناتوانین هیچ رێگە چارەیەكی دیكەی بۆ بدۆزینەوە، چونكە زۆربەی كارەكان لەمڕۆدا پێویستی بە زمانی ئینگلیزی هەیە.
زمانی ئینگلیزی پێویستە بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە كار لەسەر كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا دەكەن كە ئەمەش دەروازەكەیەتی، هەرچەندە ئێستا بووەتە زمانی فەرمیناصح محمودی ناردنی ئیمێل لە زۆربەی كۆمپانیاكانی جیهاندا.
تەنانەت بۆ ئەو قوتابیانەی كە بەدوای سەرچاوە زانستیەكاندا دەگەڕێن، زمانی ئینگلیزی مەرجی دەستكەوتنی باشترین جۆری زانست و زانیارییەكانە.
هەروەها ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن، جا چ بە مەبەستی خۆشگوزەرانی بێت یان بۆ خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە، زمانی ئینگلیزی ئەو زمانە هاوبەشەیە كە دەكرێت لەنێوان خەڵكی وڵاتانی جۆراوجۆرەوە بۆ لێكتێگەیشتن بەكار بهێنرێت.

چۆن فێری ئینگلیزی دەبیت؟
1. خوێندنەوە.
2. نووسین.
3. گوێ گرتن.
4. قسەكردن.

پێویستە ئەو كەسەی هەوڵی فێربوونی ئینگلیزی دەدات، هەوڵی خوێندنەوەی رۆژنامە و بابەتە نووسراوەكان بە زمانی ئینگلیزی بدات و دواتریش هەوڵی نووسینەوەیان بدات و گوێ لە قسەكان بگرێت لە رێگەی فیلم و تەلەفزیۆنەوە و هەوڵیش بدات لەگەڵ یەكێكدا قسەی پێ بكات.

باشتریش وایە رەچاوی ئەم خاڵانە بكەیت:
1- سەیركردنی فیلم و بەرنامە ئینگلیزییەكان بەبێ ژێرنووسی دیكە، بۆ ئەوەی بیر و هۆشت لەسەر ناوەڕۆكی قسەكردنەكە بێت و هەوڵی تێگەیشتنی بدەیت، هەرچەندە لە دەستپێكدا زەحمەتە، بەڵام دووبارە و سێبارە كردنەوەی ئەم شێوەیە زۆر ئاسان دەبێت و سوودی لێ وەردەگریت.
2. خوێندنەوەی چیرۆك و رۆمان بە زمانی ئینگلیزی یان ئەو پەرتووكانەی كە قەبارەی لاپەڕەكانیان زۆر نیە تاوەكو بێزار نەبیت و لێی تێبگەیت.
3. گۆێگرتن لە رادیۆ بە زمانی ئینگلیزی، رەنگە ئەمەش لە دەستپێكدا زۆر ئەستەم بێت و هیچی لێ تێنەگەیت، بەڵام ئەمەیان هاوكارییەكی باشت دەكات كە ئەو قسانەی گوێت لێبووە، زووتر فێری ببیت.
4. هەوڵ بدە هاوڕێیەك بۆ خۆت پەیدا بكەیت كە قسەی لەگەڵدا بكەیت رێگەی ئینتەرنێتەوە، بابەتێك هەڵبژێرە كە قسەی لەسەر بكەیت.
5. سەیركردنی رۆژنامە ئینگلیزییەكان و وەرگێڕانی ئەو بابەتانەی كە سەرنجت رادەكێشن بۆ سەر زمانی نووسینی خۆت، ڕەنگە ئەمە زۆر قورسیش بێت، بەڵام لێی رادێیت و فێری دەبیت، بەهۆی ئەمەشەوە فێری چەند وشەیەكی تازە دەبیت.

5 پاسخ برای “گرنگی فیربونی زمانی اینگلیسی/ناسحی مه حموودی.

  • ناصح محمودی در تاریخ فروردین 15, 1394 گفت:

    هزاران سلاووریزبو برایانی خوشه ویست دوکتورنوره دینی یوسفی ودوکتور حه بیبی سلیمانی خوشه ویست که گه وره ییان کردگه وام مقاله یانه خویندگه سو.هیوادارم به رینمونی وپشتگیری ام دلسوزانه هه رچی فره تر شایه تی فیربونی دروسی زمانی اینگلیسی له کومه لگاماندا بین

  • دکتر حبیب سلیمانی در تاریخ فروردین 14, 1394 گفت:

    سلام کاک ناصح گیان
    زور مه منوون
    اوانه که فه رموو تانه هه مووی ریکن.
    سوپاسی دووباره

  • نورالدين يوسفي در تاریخ فروردین 14, 1394 گفت:

    با سلام واحترام. آموزش زبان خارجي مي تواند هم تهديد محسوب شود و هم فرصت. اگر فراگيري زبان خارجي در كنار تسلط كامل به زبان مادري باشد و هدف از آن دستيابي به منابع دانش و آشنايي با فرهنگ هاي ديگر و همچنين انتقال فرهنگ خودي باشد و احتياط لازم در مورد تفاوتهاي فرهنگي بعمل آيد آموزش زبان خارجي مي تواند فرصت باشد و در غير اينصورت تبديل به تهديد خواهد شد.

  • ناصح محمودی در تاریخ فروردین 13, 1394 گفت:

    کاکه ناشناس گیان زور سپاس بو هه ستی خه مخوروانه ت بو زمانی کوردی.ته نیا اوه ت پی راده گه یه نم که ایمه بمانا وه وی ونه مانا ویت ،زمانی اینگلیسی یه کی له کاریگه رترین زوانه کانی دونیایه و وایمه یچ بوپیشکه وتنمان له گشت بواره کاندا بگره بو ده وله مه ند کردنی زوانی کوردیچ پیویستیمان پیه

  • ناشناس در تاریخ فروردین 13, 1394 گفت:

    بازبان کردی تبلیغ زبان انگلیسی اونم توسط معلم زبان انگلیسی نوبره. حال اگر ادعای حفظ زبان مادری رو هم در محافل وکلاس های درس داشته باشیم اون وقت زیباتر میشه.