ش 01 اردیبهشت 1403 ساعت 08:40

بۆ شاعیری ناوداری هەورامان، مەجید بەگی هیدایەتی داریان / عرفان زۆمۆررۆدی

بۆ شاعیری ناوداری هەورامان، مەجید بەگی هیدایەتی داریان / عرفان زۆمۆررۆدی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : بەڕێزان پرسەی کەسایەتی دیارو خۆشناوی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی ناوچەی هەورامان، خوالێخۆشبوو مەجید بەگی هیدایەتی داریانی  دوێکە سێ شەممە (۱۳۹۳/۸/۲۰) لە مزگەوتی حەزرەتی عەبدووللەی داریان بەڕێوە چوو. نیوەڕۆدوا بە ئامادەبوونی بەشێکی دیاری فەرهەنگیان و شاعیران و ئەدەب دۆستان وە هەروەها بە هاوڕێیەتی ئاپۆرەی خەڵکی شەریفی ناوچەکە، پرسەکە گۆڕا بە کۆڕی […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : بەڕێزان پرسەی کەسایەتی دیارو خۆشناوی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی ناوچەی هەورامان، خوالێخۆشبوو مەجید بەگی هیدایەتی داریانی  دوێکە سێ شەممە (۱۳۹۳/۸/۲۰) لە مزگەوتی حەزرەتی عەبدووللەی داریان بەڕێوە چوو. نیوەڕۆدوا بە ئامادەبوونی بەشێکی دیاری فەرهەنگیان و شاعیران وعرفان زمردی ئەدەب دۆستان وە هەروەها بە هاوڕێیەتی ئاپۆرەی خەڵکی شەریفی ناوچەکە، پرسەکە گۆڕا بە کۆڕی رێزلێنان و بەندەش لەوێ وتارێکم پێشکەش کرد کە تیایدا بە چەن تایبەتمەندی  کەسایەتی خوالێخۆشبوو بە کورتی ئاماژەم کرد کە پوختەکەی لێرا دەخەمە بەردەستتان.

سی ساڵ لێرەو پێش کە منداڵێکی ساواو کرچوکاڵ بووم بۆ یەکەم جار، گەیشتمە خزمەتی ئەم پیاوە مەزنە کە لە سەر بانی ماڵی خۆیان،  وەسەر کورسییەکەوە دانیشتبوو؛ چەن پیاوێ هاوتەمەنی خۆی، لە لایا دانیشتبوون؛ بە جۆری قسەکردنیاو گوێ گرتنی هاوەڵانیا، هەر ئەو رۆژە بەو منداڵیە هەستم کرد، ئەم پیاوە لە گەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیا، جیاوازیەکی دیاری هەیە.

ئێستا ئەوا سی ساڵ لەو رۆژە تێدەپەڕێ هەر ساڵێ، چوار پێنج جار گەیشتوومەتە خزمەتی و دەرسی ئەدەب و دیانەت و ئەخلاقی لێ فێر بووم و بە ئێستاشەوە هەر جارەی لە جاری پێشوو گەورەتر هاتۆتە بەرچاوم.هیچ کات هەڵەیەکم لێ نەدی کە گلەیی هەڵگرێ وە لە هیچ کەسم نەبیستووە باسی خراوەیەکی بدرکێنێ سەرەڕای ئەمەی تێکەڵاویەکی زۆری لە گەڵ هەموو چین و توێژەکان هەبوو.بۆیە بە ئەرکی ئەخلاقی سەرشانی خۆمی دەزانم لێرا لانی کەم بە چەن تایبەتمەندی ئەم کەسایەتیە پایەبەرزە ئاماژەیەکی خێرا بکەم:

دینداری:
لالۆ مەجید بەگ بە راستی پیاوێکی دینداری راستەقینە بوو ئەگەر پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی دینداری کەسێ کاروو ئاکاروو کردەوەبێ، کە وایشە،ئەوا ئەم پیاوە مەزنە لە دیندارە زۆرزۆر چاکەکان دێتە ئەژمار.پیاوێکی زۆرزانی بەئەزموونی بەویژدانی رووخۆشی زوان شیرینی رەزاسووکی هێمنی لەسەرخۆی، لای هەموان شیرین بوو.

هەستت دەکرد کە دەریای دڵی لێوانلێوە لە خۆشەویستی خدای پەروەردگارو خۆشەویستی پێشەوای پێغەمبەران و خۆشەویستی خۆشەویستانی خوداو پێغەمبەر.ئەهلی عیبادەت و زیکرو فیکرو زوهد بوو.حەریس نەبوو قانع و رازی بوو.لە ریاو دووروویی بێزار بوو یەگجار باوەفاو باسەفا بوو هۆگروو شەیدای قورئان بوو لەگەڵ قورئاندا دەژیا بۆیە ئاسۆی بیری تێژوو بەرەو سەروو هەر بۆ سەربوو.

قورئان دەریایەکی بێبنە؛هەرکەس خۆی لەو زەریایە بدات وردە وردە قورئان و خاوەنی قورئان فێری مەلەوانی دەکات و هێدی هێدی،دڵۆپ دڵۆپ،ئاوی ژیانبەخشی خۆی پێ ئەنۆشێ و تام و چێژی ژیانی عەزیزانەی پێ ئەچێژێ.ئەم پیاوە بەرزە لە دینداری چێژی ئەچەشت.هەر لە روومەت و ناوچاوانیا پێوەی دیاربوو لە وتەو شیعرە بەنرخەکانیدا رەنگی دابۆوەو زۆر زیاتر لەوە لە کارووکردەیا هەستت پێ دەکرد.

دینداری بۆ ئەو وەک نەفەس کێشان وابوو؛ئەگەر لە کەشوو هەوای دینداریدا دەرتهێنابا بێ گومان نە تەنیا هەستی بە نامۆیی دەکرد بەڵکوو نەفەسی بۆ نەئەکێشراو ژیانی بۆ نەئەکرا.ئەمە ئاستێکی هەرەبەرزی دیندارییە کە هەموو دیندارێ مەرج نییە بەو ئاستە بگات؛بەڵکوو بەهرەی کەسانێکە لە رووە رواڵەتیەکەی دین و دینداری تێپەڕیان کردبێ و گەیشتبنە ناو ناوەڕۆک و کرۆکی دین؛بۆیە دەڵێم شاعیری خۆش زەوقی خوالێخۆشبوو بەراست دیندارێکی راستەقینە بوو.

خۆڕاگری و شوکرگوزاری(صابر و شاکر):
گوتیان بە پێشەوای ئیمانداران حەزرەتی عومەر کەسایەتی موسڵمانمان بۆ تاریف بکە. فەرمووی: ئێمەی موسڵمان ئەگەر بەڵاو ناخۆشییک روومان تێکا، سەبوورو خۆراگرین،وەگەر خۆشی و شادی و نازوو نیعمەت بەشمان ببێ، شاکیرو سوپاسی خودای لێ دەکەین. تایبەتمەندی هەرەدیاری لالۆ مەجید سەوروو خۆراگری و تاقەت بوو.بیست ساڵ لەسەر جێگا زەوین گیر کەوتبوو ،بەراس یەخسیری زیندانی نەخۆشی بوو؛ بەڵام کەسێکی زۆر سەبوورو خۆراگرو دڵ قایم بوو. کە لای دائەنیشتی نە لە قسەیا نە لە روومەتیا هەستت نە ئەکرد کە گیرۆدەی نەخۆشییە، بەڵکوو واتەزانی هەرئێستا لە سەیروو سەیرانی شاهۆو کۆساڵان گەڕاوەتەوە؛ ئەوەن رووگەش و قسەخۆش بوو.

لەگەڵ ئەما زۆر شاکیرو سوپاسی خوای پەروەردگاریشی ئەکرد. ئەگەر کەسێ هێدی هێدی قۆناغەکانی دینداری تێپەڕێنێ، ئەگات بەو ئاستە کە لە سەر، بەرواڵەت ناخۆشیەکان و بەڵاکانیش-کە خۆی نەیسازاندبن-شوکری خودای گەورە دەکات. چوون ئەوانە بە تاقیگەی خودایی بۆ زانینی بەرزی پلەی ئیمانی خۆی دەزانێ و دەزانێ ئەمانە خەڵاتی خودان و بە خۆشییەوە بە گۆرەپانی ململانێی نەفسی ملهوڕی دەبینێ و دەزانێ خۆڕاگریەکەی لای دۆستی گیانی گیانی، چەنێ تێرێ.بۆیە دەچێتە پیریانەوەو شاکری بەشی یار دەبێ کە دەیەوێ بەم بەرواڵەت ناخۆشیانە وەسەری خاو رەزامەندی خۆی نەسیبی بکا.

زیاتر لەمە زۆر خۆشحاڵە کە دەتوانێ خۆراگربێ. هەر ئەمەیە کە دیندارە پلە بەرزەکان هیچ بەڵایە بە چۆکیانا نایەرێ.ئەمن بۆ خۆم ئەمەم لە خوالێخۆشبوو نە جارێ چەن جار بیستووە کە هەردەم مەمنوونی خودام کە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە سەبری پێداوم مەگەر من چیم لە خوا گەرەکە. ئەمەش هێمایە بۆ پلەی بەرزی دینداری ئەم کەسایەتیە.

ئیسلامەتی و کوردایەتی:
تایبەتمەندیکی تری لالۆ مەجیدی شاعیری خواناس،نیشتمان دۆستی بوو.ئیسلامەتی و کوردایەتی لای ئەو دوو شتی جیاواز نەبوون بەڵکوو واگرێدرابوون بە یەکا جیاکردنەوەیان مەحاڵ بوو مەحاڵ.

ئاخر خۆ کرۆکی دینداری بریتییە لە ئازادی و رزگاری مرۆڤ لە بەندایەتی غەیری خوداو دەرەنجامی ئەو رزگارییەی ناخی مرۆڤیش وای لێ دەکات ببێ بە مرۆڤێکی دادپەروەرو عداڵەت خواز.

جا کام دینداری راستەقینەی ئازادی عەداڵەت خواز هەیە حاڵ و باڵی شڕوشپرزی کوردوکوردستان بزانێ و بناسێ و دڵی بۆی هەڵنەقرچێ و نەسووتێ و بە گژ دوژمنانیدا نەچێ! میللەتێ بێ هیچ تاوانێ،هیچ تاوانێ نەمابێ دەرحەقی نەیانکردبێ!بۆیە لالۆ مەجید لەم پێناوەدا ئەوەی پێی دەکرا درێغی نەکردو تێکۆشانی بۆ رزگاری گەلەکەی و گەیشتنی بە عداڵەت بە ئەرکی سەرەکی ئایینی خۆی دەزانی و لەم پێوەندەشدا باشی دەزانی کە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەتی لە رێگەی زانا ناودارەکان و زانکۆی مزگەوتەکانی کوردستان چەن خزمتی بە مانەوەو نەتوانەوەی ئەم گەلە کردووەو رچەو رێبازی پێشەوای گەورەی کوردستان،قاضی موحەممەدی مەهابادو ئەوانیتری لە گرێدانی دوو لایەنی ئیسلامەتی و کوردایەتی پێ جوان بوو بۆیە تا بوو لە هەردوو بواردا کاری دەکرد.

لە ئیسلامەتی و کوردایەتیشدا لایەنی میانەرەوی لا پەسەند بوو.لە ئیسلامەتیدا وەلای خورافدا نەگەڕاو سەری بۆ تووندرەویش نەکێشا،لە کوردایەتیشدا مەبەستی دوژمنایەتی هیچ گەل و نەتەوەیە نەبوو؛ جگە لە رزگاری بۆ هەموان و دۆستایەتی و برایەتی پێکەوەی گشت گەلان. لە کۆتاییدا چەن بەیتێ لە شیعرەکانی پێشکەشتان دەکەم تا گەورەیی ئەو پیاوە گەورەتان زیاتر بۆ دەرکەوێ و لە خوای مەزن بخوازین بە بەهەشتی برینی شادی کات. ان شاءاللە

رۆڵە وەسیەت بۆ نەوی پوازی
لاشەو باڵو وێت ترەکنی،نازی
نەگنینە شۆنەو قسەو ئۆباشی
ترێشتە نەبی،وەروو وێت تاشی
هەرگیز نەگنینە شۆنەو بێگانەی
زەرەری گەورە،میاونی یانەی
بە زەربو دۆلار،دینارو تمەن
چنی براو وێت،نەکەرۆت دژمەن
بە پووڵ و پارە،نەبۆت دڵ وەشی
حەیفەن پەی پووڵی وەتەن ورەشی
نە پیایێو خراو کەری بە کێخا
نە دژمەنیت بۆ چن مەڵڵاو شێخا
ئەر گەنجی عاڵەم، باوەری وەدەس
باوەرم نیا ،ناکەس بۆ وە کەس
هیچ کەسێ بە پووڵ، مەبۆ بە پیا
پیایی پووڵ بۆ، باوەرم نیا
رۆڵه‌ وه‌سیه‌ت بۆ، نه‌بی ژه‌ره‌ژی
په‌ی برا کوژی، به‌رات په‌ی که‌ژی
هەرگیز نەوەری دانەو قەفەسی
پنەت واچانێ کوڕو ناکەسی
واتەو (عەدەمی) قەبووڵ کەر بە دڵ
هەتا سڵامەت یاوی سەر مەنزڵ

عرفان زمردی – ۱۳۹۳/۸/۲۱ پاوه

7 پاسخ برای “بۆ شاعیری ناوداری هەورامان، مەجید بەگی هیدایەتی داریان / عرفان زۆمۆررۆدی

  • هدایتی در تاریخ آذر 10, 1393 گفت:

    بسم الله الرحمن الرحیم
    من لم یشکرالمخلوق لا یشکر الخالق
    داغ از دست دادن عزیز از دست رفته، مرحوم مجید بیگ هدایتی را تنها محبت های شما مردم عزیز می توانست التیامی باشد. در تمام سال های بیماری و خانه نشینی، حضور و همراهی شما بزرگواران بود که سختی ها را بر ایشان هموار می کرد. در جریان مراسم تدفین و ختم نیز سنگ تمام گذاشتید و بر ما منت نهادید. کاش زبان را یارای آن بود که قدردانی و سپاسی، آنچنان که زیبنده شماست به جای آورد. بر خود واجب می دانیم نهایت احترام و سپاس خود را خدمت شما مردم بزرگوار شهرستان پاوه و اورامانات و به ویژه روستای داریان اعلام داریم و در برابر محبت های بی دریغ شما سر تعظیم فرود می آوریم. باشد که محبت های شما در پیشگاه خالق بی همتا بی اجر نماند.
    از طرف خانواده های هدایتی، رشیدی و سایر بستگان

  • www.facbook/kurdper kurdstan در تاریخ آبان 30, 1393 گفت:

    سپاس کاکه حه یده ری ئازیز.
    به لام خو ئه رکو پاریزگاری ج ولاتی و فه رهه نگ و زوانیش به س ئه رکو ئیمه ی بسلمانی نیه ن.کوردو کوردستان پسه نه ته وه ی و پسه ولاتی فره و ره نگینته را ج بوارو ئایینزاکانه.با ریز و حورمه تما په ی ماباقیچ بو.
    به داخو شمه مانان به س قه درو ئاکه سانه گیردی که مشو وه لی کوردبیه ینه حه تم ج توراخو ئایینی ویه ردیبا.
    په ی کاکه عیرفانیچ دمای سپاسیمان.
    بیگومان لالومه جید شاعیریوی نیشتیمانپه روه ر بی و پسه باقی شاعیرا ناوچه که ی و باری نیشتیمانی وویری سه رده میانه ی ، ئا که سه شه به رز که رده بیوه ئه گه ر نا لالو مه جید پسه سه رجه م خه لکی و به تایبه ت هامته مه نه کاش پیایوه عال و دیندارو بسلمان بی و په ی گرکه سی دیارا و یاگی ریزیا.

  • حه یده ر غولامی در تاریخ آبان 26, 1393 گفت:

    کاکه گیان ده‌س وه‌ش
    کول و کوتا یاونات که: خزمه‌ت به نه‌ته‌وه و وه‌ته‌نی، ئه‌رکه‌یوه‌ن سه‌رو شانا گردمسلمانه‌ی ره‌سه‌نی و؛ وه‌لینه‌کیچما به کرده‌وه ئینه‌شا یاونان و، چی زه‌مینه‌نه که‌مشا نه‌نیان.
    ئاواته وازه‌نا خودای گه‌وره موانه‌تیتا بدو تاودی به قه‌له‌م و به زوان، دلسوزانه و ژیرانه پی خه‌لکه هه‌ژاره‌یما خزمه‌ت که‌ردی؛ جه مه‌ینه‌تاشا که‌م که‌ردی و خه‌م و په‌ژاره‌کاشا به‌رکه‌ردی.
    ئیشه‌للا خودای گه‌وره ئی ره‌حمه‌تیه‌یچه به‌خشو و، وارانو سه‌بریش ملو دلو که‌س و کاریشه‌ره وارنو

  • کاردو در تاریخ آبان 25, 1393 گفت:

    روحی شاد و یادی به ریز بیت
    به راستیزکاک عرفانیش ماموستایه کی به رز و به ریزه ماموستای خوم بوه له مه کته ب جیگه ی شانازیه بو هه موان که واته ام ماموستا به ریزا ماموستایه کی زور زور کورد په روه ره
    ده س خوشی لی ده که م و ده سته کانی ماچ ده که م

  • سلام در تاریخ آبان 22, 1393 گفت:

    ئای له ئیمه ی مردو په ره ست تا گه ورکان نه مرن به داخه وه هیچ له بیریاندا نیه ین و لاو مه جیدیش یکی بود له ئه و گه وره پیاونای داریان و نه مان ناسی تا کوچی کرد.

  • عبدالرحمن قادری در تاریخ آبان 22, 1393 گفت:

    ده س خوش کاک عرفان

  • www.facbook/kurdper kurdstan در تاریخ آبان 22, 1393 گفت:

    سلام به دوست پرکار و عزیز جناب آقای عرفان زمردی.وتشکر ازمطلب خوبشان..
    اما کاش میشدزمردی عزیزخلاصه ای از مراسم تجلیل ازشاعرگرانقدر رامی آوردند گرچه این قسمت ،کار خبری سلام پاوه بود و میبایست دوستان اقدام میکردند.اما…!