ش 01 اردیبهشت 1403 ساعت 04:32

به به هانه ی هاتنی مانگی مه ولوود/ شه یما که ریمی

به به هانه ی هاتنی مانگی مه ولوود/ شه یما که ریمی

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : به به هانه ی هاتنی مانگی مه ولوود : له جه نگی ئۆحۆد دا په یغه مبه ر سه لامی خودای له سه ر بێ به بڕێ له ئه سحابی فه رموو ، له سه ر که ژه که بمێننه وه و به هیچ کلۆجێ که ژه که به […]

پایگاه خبری تحلیلی سلام پاوه : به به هانه ی هاتنی مانگی مه ولوود :

له جه نگی ئۆحۆد دا په یغه مبه ر سه لامی خودای له سه ر بێ به بڕێ له ئه سحابی فه رموو ،شیما کریمی
له سه ر که ژه که بمێننه وه و به هیچ کلۆجێ که ژه که به جێ مه هێڵن.

له قۆناغی یه که م موسڵمانان سه ر که وتن و گرمه ی “لا اله الا الله ” و ” الله اکبر ” ئاسمانی پر کرده وه.
به داخه وه زۆر له موسڵمانان که وتنه کۆکردنه وه ی تاڵانه کان و زاڵ بوون له سه ر خۆشیدا.
تیرئه ندازه کان له سه ر که ژه که ،که بینیان کافره کان شکان و موسڵمانان تاڵانه کان کۆ ئه که نه وه ،
فه رمووده که ی ڕه سوولی خودایان له بیر کردوو ،هه موو هاتنه خواره وه و خه ریک تاڵان کۆ کردنه وه بوون.
خالیدی کوڕدی وه لید که سه ر کرده ی کافره کان بوو …کاتێ که ئه مه ی بینی ،
که ڵکی له ڕووداوه که وه ر گرت ،که ژه که یان داگیر کرد و له کۆتاییدا توانیان موسڵمانان بشکێنن
و خۆیان سه ر که ون.
ئه گه ر یارانی ئۆحۆد گوێ ڕایه ڵی فه ر مووده کانی په یغه مبه ر ببوایان و فه ر مانه که یان
جێ به جێ بکردبایا و که ژه که یان به جێ نه هێشتایا،بێ گۆمان له جه نگه که دا سه ر ده که و تن.
سیره ی په یغه مبه ری خۆشه ویستمان ته نانه ت ژیان نامه ی ئه و نییه!
به ڵکوو یاسای ژیان و ژیانه وه یه … ئه و یاسایه که هیچ کات کۆن نابێت و بۆ ته واوی ژیانی مروڤایه تیه!
ئه وه ی له جه نگی ئۆحۆد دا فێری ده بین ، ئه وه یه که ده بێ هه موو کات گوێ ڕایه ڵی فه ر مووده کانی
ڕه سولی خودا بین . و هیچ کاتێ فه رمانه کانی نه شکێنین.
ده ر بڕینی خۆشه ویستی بۆ په یغه مبه ر ته نها ئه وه نییه که له مانگی مه ولوود ئاهه نگی بۆ بگێڕین
و ده ف لێ بده ین و شێعر و قه سیده ی بۆ بخوێنینه وه!
خۆش ویستنی په یغه مبه ر… واز هێنان له گوناحه.
خۆش ویستنی په یغه مبه ر… جێ به جێ کردنی سوننه ته کانیه تی.
خۆش ویستنی په یغه مبه ر … نه شکاندنی فه رمان و فه ر مووده کانیه تی.
ئه وه ی په یغه مبه ری خۆش ئه وێ ئه بێ ، له ڕواڵه ت و له هه ڵس و که و ت و جل و به رگ ،
ڕێگا و ڕه وشتیه وه دیار بێ.

با چاوێ بخشێنین به ژیانی ڕۆژانه ی خۆماندا:
تا چ ڕاده یه فه رمووده کانی جێ به جێ ده که ین؟
تا چ ڕاده یه گرنگی به زیندوو کردنه وه ی سوننه ته کانی ئه ده ین؟
تا چ ڕادایه ده توانین له به ر خۆش ویستنی په یغه مبه ر و ڕێبازه جوانه که ی ، واز له گوناح بیرین؟
یان؟!
ڕۆژێ چه ند جار به قسه ی ناکه ین ؟
ڕۆژی چه ند جار به مۆبائیل و ماهواره و فه یسبووک و وایبر و واتساپ و … فه رمووده کانی ده شکێنین؟!
له کۆتاییدا ده لێم ئێمه ئۆممه تی مۆحه ممه دین ، ئه و مۆحه ممه ده ی که وا هه موو سه رۆک و وه زیر و
گه وره و ئاغا یه له گه وره یی و به خشه نده یی ئه و سه ریان سوڕ ماوه و هه تا هه تایه که س وه ک
ئه و نایه ت و نابێت نادۆزرێته وه.
ئه و په یغه مبه ره به ڕه حمه ی که فه رمووی : تامه زرۆی دیتنی براکانمم ، ئه وانه ی که ئیمانیان
پێم هێناوه و منیان هێشتا نه دیوه .
له خودای گه وره ده پاڕێمه وه ، یارمه تیمان بدات که له دوا ڕۆژ ، ئۆممه تێکی ڕوو سپی و سه ربه رز بین ،
و هه ر وه ها به دیداری خۆشه ویستمان مۆحه ممه د له سه ر حه وزی که وسه ر شادمان بکاته وه…

ئامین

نووسه ر :شه یما که ریمی

4 پاسخ برای “به به هانه ی هاتنی مانگی مه ولوود/ شه یما که ریمی

  • ی-ر در تاریخ دی 8, 1393 گفت:

    اگه مسلمانی نهایت رعایت پرهیز از گناه رو بکنه , سنت های نبو یرا رعایت بکند , مطیع فرمانهای الهی باشه و…ولی مجلس گرامیداشت رسول گرامی را برگزار بکند بازهم ازنظر شماها اهلبدعت است . !!!!!

  • محمدرئوف بادفر در تاریخ دی 8, 1393 گفت:

    در پناه حق باشید دست مریزاد خسته نباشید

  • سراج در تاریخ دی 7, 1393 گفت:

    سپاس.زور جوان بو . زور به هه ست و به ایمان نوسرابو . جزاک الله .
    به تایبه ت ئه مه ی زور زور گرینگ بو که له ژیر دوباره ی ده که مه وه و ده ینوسم
    * ده ر بڕینی خۆشه ویستی بۆ په یغه مبه ر ته نها ئه وه نییه که له مانگی مه ولوود ئاهه نگی بۆ بگێڕین
    و ده ف لێ بده ین و شێعر و قه سیده ی بۆ بخوێنینه وه!
    خۆش ویستنی په یغه مبه ر… واز هێنان له گوناحه.
    خۆش ویستنی په یغه مبه ر… جێ به جێ کردنی سوننه ته کانیه تی.
    خۆش ویستنی په یغه مبه ر … نه شکاندنی فه رمان و فه ر مووده کانیه تی.
    ئه وه ی په یغه مبه ری خۆش ئه وێ ئه بێ ، له ڕواڵه ت و له هه ڵس و که و ت و جل و به رگ ،
    ڕێگا و ڕه وشتیه وه دیار بێ.
    * دیسان سپاس بو نوسه ری به ریز.

  • سلام در تاریخ دی 7, 1393 گفت:

    خوات لی رازی بیت خوشکی به ریز